زانیاری نوێ لەسەر گیان لەدەستدانی ژنێکی گەنج لە سلێمانی خرایەڕوو

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەو تەرمەی بەیانی ١ی ئەم مانگە لە نزیک پارکی ئازادیی دۆزرایەوە، ناسنامەکەی ناسراوەتەوە و بنەماڵەکەی پاش ڕێوڕەسمی پرسە، کەیسەکە دەبەنە دادگا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوو رۆژ بەر لە ئێستا و لە ١ی حوزەیراندا، تەرمی ژنێکی گەنج لە نزیک پارکی ئازادی سلیمانی دۆزرایەوە، کە بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدابوو.

 

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوە کردووە،  ئەو تەرمەی دۆزرایەوە، ژنێکی گەنجی کوردی تەمەن ٢٠ ساڵە و دەرچووی پەیمانگایە و دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانییە، کە بەرەبەیانی ڕۆژی ١ی حوزەیران لەسەر باڵەخانەیەک بە شێوەیەکی گوماناوی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

 

لە بارەی هۆکاری ڕووداوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نییە، بەڵام ڕەنگە کچەکەیان لە دوای خۆی نووسراوێک، شتێکی جێ هێشتبێت، کە بڕیارە پاش تەواوبوونی مەراسیمی پرسەکەی، کەیسەکە ببەنە بەردەم دادگا.