دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لە کاردانەوەیان بەرامبەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە بەردەوامە

بە بیانووی کاردانەوە لە بەرامبەر کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرەی کە ئیبراهیم ڕەیسی هەڵگرتبوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی زیندانییەکی سیاسی لە مەشهەد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بیانووی کاردانەوە لە بەرامبەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک کە بەرپرسانی ئێرانی هەڵگرتبوو، لێپرسینەوە لەگەڵ هەریەک لە نێرگز سەخس ئیمامپور، شەقایق شیبانی زاوە و شەهرازاد شیبانی زاوە کرا.

 

ئەو هاوڵاتیانەی لێپرسینەوەیان بەرامبەر کراوە لە شاری مەشهەد، ئەندامی بنەماڵەی ئەمیر شیبانی زاوە، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەدن، کە لەلایەن پاراستنی ئیتلاعاتی هێزی پۆلیسی ئەم شارە بانگهێشت کران و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کران.

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، نێرگز شەخس ئیمامپور، دایک و شەقایق و شەهرازاد شیبانی زاوە، خوشکی زیندانی سیاسین و دوای لێکۆڵینەوە لێیان بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراون

 

دوای ئەوەی ١٩ی ئایار هەلیکۆپتەرێک کە ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، لە چیای دیزمار لە ناوچەی سنوری نێوان ورزقان و جلفا کەوتە خوارەوە، کاردانەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر بەم ڕووداوە لەلایەن کەسوکاری داواکاران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەبوو، بەشێکی بەرچاویان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.