لە هەفتەی هەزاردا دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گەلاتەسەراین

 دایکانی شەممە لە مەیدانی گەلاتەسەرای لە هەفتەی هەزارەمی چالاکییەکانیاندا بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و هێزە دیموکراسیەکان کۆدەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تێکۆشان بۆ دادپەروەری، کە دایکانی شەممە لە ساڵی  ١٩٩٥ەوە بەڕێوەی دەبەن، بۆ داوای چارەنووسی کەسوکارەکانیان کە لە دەستبەسەرکردندا بێسەروشوێن بوون یاخوس کوژراون، چووەتە هەفتەی هەزارەوە.

 

بەهۆی ئەو چالاکییە جەماوەرییەی لە هەفتەی هەزارەمدا ئەنجامدرا، ئەو بەربەستانەی پۆلیس کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە دەوروبەری گۆڕەپانی گەلاتەسەرای دانرابوون، لابران، سەرەتا دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەستیان کرد بە چوونە ناو مەیدانەکە.

 

ئەو کەسانەی دەچوونە مەیدان هێلەکیان لەبەردا بوو کە بە زمانی کوردی و تورکی نووسرابوو "دایکانی شەممە، دایکانی شەممە پانکارتێکی ڕەش کە وێنەی کەسانی دەستبەسەرکراوی لەگەڵ نووسینی "هەزار هەفتە"ی لەسەر نووسرابوو بەرزیان کردەوە.

 

گەل بۆ پشتگیری دایکانی شەممە دەچنە مەیدان.