ژمارەیەک پەرلەمانتاری نیوزلەندا بۆ چالاکی دایکانی شەممە نامەیەکیان نارد

٣٩ پەرلەمانتاری نیوزلەندا بۆ چالاکی دایکانی شەممە کە بڕیارە ٢٥ی ئایار بەڕێوەبچێت، نامەیەکیان بۆ تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا نارد، بۆ ئەوەی ڕێگەبدەن دایکانی شەممە چالاکی هەفتەی هەزارەم ئەنجام بدەن.

ئەنقەرە

 

هۆن فیل تویفۆرد، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی نیوزلەندا، وتەبێژی کۆچبەران و داماڵین و کۆنترۆڵی چەک، جێگری کاروباری دەرەوە لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکی دایکانی شەممە نامەیەکی بۆ تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە ناردو داوایکرد مۆڵەت بدرێت بۆ هەفتەی هەزاری چالاکی دایکانی شەممە،. تویفۆرد ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نامەیەی کە لەلایەن ئەوانەوە نێردراوە، واژۆی ٣٩ پەرلەمانتاری لەسەرە.

 

"دایکانی شەممە لە پرسی مافەکانی مرۆڤداخاوەن هەڵوێست و دەنگێکی گرنگن"

 بڵاوکراوەکەی هۆن فێل تویفۆرد بەم شێوەیەیە: ٣٩ پەرلەمانتاری نیوزلەندا داوایان لە سەرۆکی تورکیا کرد کە حکومەتەکەی ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای بنەڕەتی دایکانی شەممە بگرێ،  دایکانی شەممە ٢٩  ساڵە دەنگی خۆیان لە دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بەرز دەکەنەوە، دایکانی شەممە لە پرسی مافی مرۆڤدا هەڵوێست و دەنگێکی گرنگیان هەی،  ئەو نامەیەی ئێمە کە بۆ ئەردۆغانمان نووسی لە چوارچێوەی ئازادی گردبوونەوە و خۆدەربڕیندایە. چالاکی دایکانی شەممە لە ٢٥ی ئایار کە لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای بەڕێوەدەچێت، پێویستە ڕێگەی پێبدرێت بەبێ ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە هەراسان بکرێت.