دانیشتنی دادگاییکردنی غوربەت ئۆزبای دواخرا

کەیسی پارێزەر غوربەت ئۆزبای، کە لەسەر لێدوانەکانی شایەتحاڵی ئاشکرا ئومیت ئاکبییک دادگایی دەکرێت، دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یەکەم دانیشتنی کەیسی غوربەت ئۆزبای، پارێزەری کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازاد "OHD" ، بە شایەتی ئاشکرای ئومیت ئاکبیک بە تۆمەتی "بوون بە ئەندامی ڕێکخراوێکی نایاسایی" بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە لە پێنجەمین دادگای باڵای تاوانی عامەد بەڕێوەچوو و غوربەت ئۆزبای  و عەبدوڵا زەیتون و مەهدی ئۆزدەمیر و موهلیس ئۆگورگوڵ پارێزەرەکانی ئامادەبوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەرانی OHD و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەدیش لە دانیشتنەکەدا بوون.

 

لە دانیشتنەکەدا کە بە ناسنامە دەستی پێکرد، غوربەت ئۆزبای بەرگری لە خۆی کرد و ئەو تۆمەتانەی لە دژی ئەنجام دەدرێت ڕەتیکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، کارە پیشەییەکەی بە تاوان دادەندریت.

 

پارێزەرانی غوربەت ئۆزبای ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوەکە بەبێ مۆڵەتی وەزارەتی داد دەستیپێکردووە و لەبەر ئەوە لەگەڵ پرۆسەکەدا ناگونجێت، پارێزەرەکان داوای بێتاوان دەرچوونی غوربەت ئۆزبایان کرد.

 

دادگاکە، داوای کرد کە شایەتحاڵەکە ئامادەی دانیشتنەکەی داهاتوو بێت و دانیشتنەکەی بۆ ١٢ی ئەیلول دواخست.