دانیشتنی دادگاییکردنی غوربەت ئۆزبای دواخرا
کەیسی پارێزەر غوربەت ئۆزبای، کە لەسەر لێدوانەکانی شایەتحاڵی ئاشکرا ئومیت ئاکبییک دادگایی دەکرێت، دواخرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/05/20240514-20240514-823x463cc-amd-14-05-2024-ozbey-davasi-ertelendi-jpg5b9246-image-jpg47d70b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە یەکەم دانیشتنی کەیسی غوربەت ئۆزبای، پارێزەری کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازاد "OHD" ، بە شایەتی ئاشکرای ئومیت ئاکبیک بە تۆمەتی "بوون بە ئەندامی ڕێکخراوێکی نایاسایی" بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە لە پێنجەمین دادگای باڵای تاوانی عامەد بەڕێوەچوو و غوربەت ئۆزبای و عەبدوڵا زەیتون و مەهدی ئۆزدەمیر و موهلیس ئۆگورگوڵ پارێزەرەکانی ئامادەبوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەرانی OHD و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەدیش لە دانیشتنەکەدا بوون.
لە دانیشتنەکەدا کە بە ناسنامە دەستی پێکرد، غوربەت ئۆزبای بەرگری لە خۆی کرد و ئەو تۆمەتانەی لە دژی ئەنجام دەدرێت ڕەتیکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، کارە پیشەییەکەی بە تاوان دادەندریت.
پارێزەرانی غوربەت ئۆزبای ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوەکە بەبێ مۆڵەتی وەزارەتی داد دەستیپێکردووە و لەبەر ئەوە لەگەڵ پرۆسەکەدا ناگونجێت، پارێزەرەکان داوای بێتاوان دەرچوونی غوربەت ئۆزبایان کرد.
دادگاکە، داوای کرد کە شایەتحاڵەکە ئامادەی دانیشتنەکەی داهاتوو بێت و دانیشتنەکەی بۆ ١٢ی ئەیلول دواخست.