لە گەرمیان ژنێکی گەنج بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
شەوی ڕابردوو لە گەرمیان ژنێکی گەنج بە گوماناوی گیانی لەدەستداو پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆكاری ڕووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان زۆربەی کات تاوانەکە کوشتنەو بۆ دەربازبوونی تاوانبار لە یاساو سزا، بە وتنی "کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، خۆکوشتن، بەرکەوتنی تەزووی کارەبا" ڕووداوەکە دەناسێنن.
شەوی ڕابردوو ٢٩ی نیسان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵان لە گەڕەكی كەلاری كۆنەوە كە بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا برینداربووبوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیاندنی بە سلێمانی گیانیلەدەستداو پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆكاری ڕووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە.