بۆ ٤ی نیسان ٨٠٠ دار لە کۆبانی چاندرا

دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٨٠٠ داری چاند.

کۆبانێ

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە گوندی ئامارای ڕەحا لەدایکبووە، گەلی کورد کە ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان وەک لەدایکبوونی خۆیان دەبینن، هەموو ساڵێک بە شێوەی جیاواز پێشوازی لێدەکەن.

 

بەبۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالانەوە، دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات وەک هەموو ساڵێک درەختیان لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لە گوندی سیفتەک لە ڕۆژئاوای کۆبانێ چاند کە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری، کۆنگرەی ستارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون لە چاندنی ٨٠٠ دار  چوالەو و دار خورما.

 

ئەڵماز ڕۆمی، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات لەبارەی چالاکییەکانیەوە قسەی کرد.

 

"هەمیشە دار دەچێنین بۆ ڕێبەر ئاپۆ"

ئەلماز ڕومی وتی : بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆوە دەستمان کردووە بە چاندنی دار کە ئەمڕۆ ٨٠٠ دار چوالە و خورما لە باخچەی سەرۆکدا چاندراوە و هێشتا لە ناوچەی چەلەبی و گوندی شەران دەیچێنین، بێگومان چاندنی درەختەکان مانایەکی جیاوازی هەیە بۆ ئێمە، ژینگە پاک دەکرێتەوە و بە چاندنی درەخت دەڕازێندرێتەوە، هەروەها لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا گرنگییەکی زۆری هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە، نابێت لە باخچەکاندا سنووردار بین، دەبێت بتوانین ژمارەی درەختەکان لە هەموو شوێنێک زیاد بکەین، ئەمە بانگەوازی ئێمەیە لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا، هەروەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ گرنگی بە ژینگە و ئەو ڕێگایانە دەدات کە تێیدا پەرەپێدراون و پارێزراون، ئەرکی ئێمەیە کە کاری ئەو بکەین، لەبەرئەوە هەموو ساڵێک درەخت دەچێنین، بەتایبەتی لە مانگی نیسان، بەدار چاندان خاوەنداری لە ژینگە دەکەین، بە تایبەتی وەک ژنان، داواکارییەکانی ڕێبەر جێبەجێ دەکەین و بەهێز دەکەین.