"خەڵاتی ئاشتی و دیموکراسی" بەخشرایە ڕۆژنامەنووس دیجلە موفتوئۆغڵو

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئاشتی و دیموکراسی پزیشکی ددان سەڤینچ ئۆزگونەر، بەخشرایە سەرنووسەری گۆڤاری میزۆپۆتامیا، دیجلە موفتوئۆغڵو، کە دوای ١٠ مانگ زیندانیکردن، ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژووری پزیشکانی ئەستەنبوڵ-ITO، خەڵاتی مافی مرۆڤی ئاشتی و دیموکراسی پزیشکی ددان سەڤینچ ئۆزگونەری بەخشییە دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات و سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، کە ڕۆژی ٣ی ئایاری ٢٠٢٣ ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری دەستگیرکرا و دوای ١٠ مانگ دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا.

 

هەروەها هەریەک لە ئیلهان سامی چۆماک لە ساڵی ١٩٩٤ەوە زیندانی کراوە و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەی پێشێل کراوە و بەرخۆدێرانی ئەکبەلەن، کە لە دژی فراوانکردنی ناوچەی کانگاکانی کێوی ئاکبەلەن خەبات دەکەن، خەڵاتیان پێبەخشرا.

 

مەراسیمی خەڵاتکردنەکە لە ٢٣ی ئایار، لە ژووری پزیشکانی ئەستەنبوڵ لە شاری جاگالۆغلو بەڕێوەدەچێت.