٣٨ منداڵ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە بەهۆی جلوبەرگی کوردییەوە دەستگیرکراون

ناوەندی مافی منداڵانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ٣٨ منداڵ لە نەورۆزدا نیشاندا و ڕایگەیاند: "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و چارەسەرەکانی دیکە نایاساییە و بە ڕێگەی یاسایی ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەبەین".

ئامەد

 

دوێنێ لە میانی ئاهەنگی نەورۆزدا، لانیکەم ١٢٦ کەس بە هۆی جلوبەرگی کوردی و بە بیانووی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" دەستبەسەر کران، کە منداڵیشیان تیادابوو، ناوەندی مافی منداڵانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سەبارەت بەو بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش منداڵەکان بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و جلوبەرگی ناوخۆیی لە ئاهەنگی نەورۆزدا دەستبەسەرکراون، ٣٨ لەو منداڵانەی لە گۆڕەپانی نەورۆزدا بوون، بە تاوانی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" ڕاگیراون و براونەتە لقی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەکانی منداڵان و کاروبارەکانیش لەلایەن ئێمەوە لەژێر چاودێریدان، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە دەستبەسەرکردنی منداڵ و چارەسەری دیکە نایاساییە و بە ڕێگەی یاسایی ئەم پرۆسەیە پەیڕەو دەکەین.