چەندین کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیرکران

دوای ئەوەی پۆلیس و سەربازان هێرشیان کردە سەر ماڵان دوای ئاهەنگی نەورۆز، دەیان کەس لە شرناخ و ئیزمیرو ئیلح دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شرناخ و ئیزمیرو ئیلح دوای ئاهەنگی نەورۆز پۆلیس و سەربازان هێرشیان کردە سەر چەند ماڵێک، لە ناوەندی شاری شرناخ، جزیرە، هەزەخ، سلۆپی و دەرگوڵ، ئایشەگوڵ جەیلان، یاکوپ دوراک، ڕەشیت ئوموت چاغلی، ئەگیت شەریفئۆغڵو، ئایشە سۆیسال، ڕۆژهات کاراڤیش و کەسێکی نەناسراو دەستگیرکران، ٧ دەستگیرکراو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شرناخ کراون و هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزادراوە، هەروەرها ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە شارەکان بە شێوەیەکی گشتی زیاد دەکات.

 

٢٦ کەس لەناویاندا دوو منداڵ لە ئیزمیر دەستگیرکران

دوێنی ١٧ی ئادار، لە ئیزمیر دوای ئاهەنگی نەورۆز ٧ کەس لەناویاندا دوو منداڵ دەستگیرکرانل، هەروەها بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا 19 کەس، لەنێویاندا لەیلا توفان، سەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی"  دەستگیرکران، دوو منداڵی دەستگیرکراو لە لقی منداڵان لە بەڕێوەبەرایەتی منداڵان دەستگیرکراون، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر دەستبەسەرکراون، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەوانەیە زیاد بکات.

 

٥ کەس لە ئیلح دەستگیرکران

لە ئیلح ٥ کەس دەستگیرکران، یوسف ئیسلام دەمیر، حەلیل ئۆڵمەز، زەینەپ ئاسلان، ئایشە ئاکنجی و مەحسوم ئینچی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەیی" ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیلح کراون.