خەڵاتی ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی بەخشرایە دایکانی شەممە

خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" ژووری پزیشکانی ئامەد بەخشرایە دایکانی شەممە،. بەسنا تۆسون وتی: ئەو توندوتیژییانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە دژی دایکانمان ئەنجامدراون هێشتا لە نەوەی دووەم و سێیەمدا ئەنجام دەدرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

ژووری پزیشکانی ئامەد ڕێوڕەسمێکی بۆ "خەڵاتی ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد سازکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ ئامادەی ڕێوەرەسمەکە بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا پانێڵێک بە ناونیشانی "دایکانی شەممە گەڕانی ڕاستییەکانی گەل" بە سەرپەرشتی پزیشک هالیس یەرلیکایا بەڕێوەچوو، بەسنا تۆسون، ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "IHD"، مەهدی ئۆزدەمیر، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد،  حسێن کوچوکبالابان، هاوسەرۆکی هاوسەرۆکی گشتی کۆمەلەی مافەکانی مرۆڤ بەشدارییان لە پانێلەکەدا کرد.

 

"دایکانی شەممە یەکێکن لە گەورەترین نموونەکانی گەڕان بەدوای ڕاستیدا"

ئەلیف توران، سەرۆکی ژووری پزیشکانی ئامەد لە دەستپێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی سیاسەتەکانی جەنگەوە لە تورکیا و لە سەرانسەری جیهاندا پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی مرۆڤ هەیە وتی: کاتێک هێشتا پەتاکە کاریگەری مابوو، بوومەلەرزەکە ڕوویدا و زۆرێک لە خەڵک گیانیان لەدەستدا، بە تێپەڕبوونی کات، تێگەیشتین کە تەندروستی کێشەیەکی بنەڕەتییە بۆ هەمووان، ئێمە جارێکی دیکە بینیمان کە تەندروستی تەنها دۆخی جەستە نییە، دەبینین کە ژینگە و ئەو دۆخە سیاسییەی تێیدا دەژین کاریگەری لەسەرمان هەیە، دایکانی شەممە یەکێکن لە گەورەترین نموونەکانی گەڕان بەدوای ڕاستیدا.

 

"بۆ یەکەم جار لە تورکیا گازی بیبەر لەبەرامبەر دایکانی شەممە بەکارهێندرا"

بەسنا تۆسون، کە ئەزموونی خۆی بەبینینی دایکانی شەممە و IHD لە پانێڵەکەدا باس کرد، وتی: لەدەستدانی زیندان تاوانێکە کە هەموو کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج، ئامانجەکە سەرکوتکردن و تۆقاندنە، زۆرێک لە خەڵک نازانن کە بۆ یەکەم جار لە تورکیا گازی بیبەر لە دژی دایکانی شەممە بەکارهێندرا، ئەو توندوتیژییانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە دژی دایکانمان ئەنجام دراون هێشتا لە نەوەی دووەم و سێیەمدا بەردەوامە، دایکانی شەممە نیشانداین: بەڵێ، زۆر سەختە و ماندووکەرە بەڵام بە لەدەستنەدانی تێکۆشان دەتوانین سەربکەوین.

 

خەڵاتی دایکانی شەممە

دوای پانێڵەکە ڕێزلێنان درا بەو پزیشکانەی کە نازناوی ئەکادیمییان وەرگرتووە و ٢٥ەمین ساڵی پیشەکەیان تەواو کردووە، هەروەها سینەفزیۆنی مەراسمینی خەڵاتدان نمایشکرا دواتر سوزان محەمەدئۆغڵو، جێگری سەرۆکی لقی ئامەدی "IHD" هۆکاری خەڵاتەکەی خوێندەوە و لەسەر ناوی دایکانی شەممە خەڵاتەکەی دایە بەسنا تۆسون.