کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی

پسپۆڕ هەدیل بوسەعید ئاماژەی بەوەکرد، کەمی ڤیتامین D، ئازار لە ئێسکەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و نەبوونی وزە، بۆیە پێویستە هەموو ڕۆژێک نزیکەی ٥ بۆ ٣٠ خولەک لەبەر خۆردا بمێننەوە.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ژنان ڕووبەڕووی گەورەترین کێشەی جیهانی دەبنەوە، لەوانەش کەمی ڤیتامین D پسپۆڕ هەدیل بو سەعید وتی:  ڤیتامین D یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە دوای وەرگرتنی تیشکی خۆر لە جەستەدا دروست دەبێت، وەک ڤیتامین A و E لە ڕۆندا چارەسەر دەکرێت لە هەمان کاتدا، بەڵام کەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە چەندین پرۆسەی مەترسیدار بۆ ژیان لە لەشمان، گرنگترینیان تەندروستی ئێسکە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ڤیتامین D مەترسی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانی لەش دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی بەرچاو هەوکردن لە لەشدا کەم دەکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەدا، ڤیتامین D بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەکارهێنان و پاراستنی نەخۆشییەکانە، ڤیتامین D لەلایەن خۆرەوە وەردەگیرێت، پێویستە لەش تیشکی خۆر لە هەندێک شوێنی خۆی وەربگرێت.

 

پێویستە ڕۆژانە ٥ بۆ ٣٠ خولەک لە خۆردا بمێننەوە، لەو کاتەدا پێویستە ئەو شاشەیاە بەکاربهێنن کە لە خۆر دەتانپاریزن، با خۆراکەکان بەرهەمەکانی وەک ماسی، شیر، پەنیر، دانەوێڵە، سوپە ڤیتامینەکان بن، تیشکی خۆر و بڕێکی پێویست لە خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین بخورێت.

 

"لەسەر هەموو بەشەکانی لەش کاریگەری هەیە"

هەدیل بو سەعید لەبارەی نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D وتی: نیشانەکانی وەک ئازار لە ئێسکەکان، نەبوونی وزە، چڕبوونەوە و بڵاوبوونەوەی قژ، ئەو ئازارانەی کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبن، لەهەمان کاتدا ژێر چاویان دەئاوسێت و شین دەبنەوە، هەروەها کەمی ڤیتامین D کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی لەش هەیە.

 

"بە تایبەتی پێویستە ژنان سەرنج بدەن"

هەدیل بو سەعید تیشکی خستە سەر پێویستی ژنان بۆ ڤیتامین D و وتی: لەبەر ئەوەی منداڵان ئەم ڤیتامینە لە لەشی دایکیان وەردەگرن، ژنان لە هەموو تەمەنەکاندا، بەتایبەتی ژنانی دووگیان کەمی ڤیتامین Dیان هەیە، بۆیە پێویستە ژنان هەمیشە ڤیتامین D بخۆن.