گۆڵسا شەمسیپور، باشترین کۆدنووس لە جیهاندا
گۆڵسا شەمسیپوور بووە باشترین کۆدنووسی جیهان لە پاڵەوانێتی ikcc کە ٥٧ وڵات بەشدارییان تیادا کردووە.

ناوەندی هەواڵ
گۆڵسا شەمسیپوور، خوێندکاری پۆلی سێی بنەڕەتی قوتابخانەی شەهرکوردی بنەڕەتی لە وڵاتی ئێران، گۆڵسا لە پێشبڕکێی جیهانیی پاڵەوانێتی ikcc بە بەشداری ٥٢ وڵات لە گروپی تەمەنی ٧ و ٨ ساڵدا، بوو بە باشترین کۆدنووس لە جیهاندا.
ئەم پاڵەوانێتییە لەلایەن ڕۆمانیا بە بەشداری ٩١٧ بەشداربوو لە ٧٨٧ قوتابخانە لە ٥٢ وڵاتەوە بەڕێوەچوو.
گۆڵسا شەمسیپوور توانیویەتی زانیاری لە بەرنامەسازی و کۆدکردن بەدەستبهێنێت بەبێ ئەوەی هیچ خولێکی ڕاهێنان وەربگرێت، لە پێشبڕکێکەشدا بە بەرنامەیەکی ٣ هەنگاوی بە تەوەرەی فڕۆکە و ڕزگارکردنی ئاژەڵان بەشداری کردووە، کە کاراکتەرەکە دوای ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکان بە فڕۆکە ئاژەڵەکان ڕزگار دەکات.