تولای هاتمئۆغولاری: تاکە پارت کە پارێزگاری لە یەکسانی ڕەگەزی دەکات دەم پارتییە

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم لەبارەی بەرنامەی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی ژنانەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند، پارتی دەم تاکە پارتە کە یەکسانی ڕەگەزی دەپارێزێت.

ئەنقەرە

 

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم لە هۆتێلێکی ئەنقەرە بانگەشەی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان بۆ ٣١ی ئازار ڕاگەیاند، لەگەڵ پاڵێوراوەکانی شارەوانییەکان، خەڵکێکی زۆرو ژنان بە جلی کوردییەوە بەشدارییان کرد، پۆستەرەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بە زمانی کوردی و بە چەندین زمانی تر هەڵواسرابوونن ،تێیدا تیشک خرایەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

بەرنامەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم قسەی کرد و ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی ژنان سەرچاوەی خەباتی ٥ هەزار ساڵە و ژنانی کوردە، تێگەیشتنی خۆمان لە شارەوانی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و ژینگەناسی و دیموکراتیک لە هەرێمەکاندا دژی سیستەمی نێرینە و دژی ژیانی شاری سیستمی زاڵی پیاوان پێشکەش دەکەین.

 

"قەرزاری دایکانی کوردین"

تولای هاتمئۆغوڵاری ڕایگەیاند، ژنان باجێکی زۆریان داوە بۆ هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتیکردن وتیشی: لە لیلیثەوە بۆ ئینانا، لە ژنانی تێکۆشەری زانستەوە بۆ ئەوانەی لە دادگاکانی پێداچوونەوە باجیان داوە، بەڵام پاشەکشەیان نەکرد و بۆ گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران سڵاو دەنێرم، ئەمڕۆ خەباتکارەکانمان زۆر قەرزاری کلارا زەتکین، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، بەهیجە بۆران، شیرین تەکەلی، ساکینە جانسز، سێڤی، هەڤرین خەلەف و ژینا ئەمینین، بۆ دایکانی ئاشتی کە شوێنپێی ئەرێنییان لە خەباتی ژناندا بەجێهێشتووە، بۆ دایکانی ئێشکگری دادپەروەری، هەرچەندە لاشەی منداڵەکانیان لە پاکەتدا بۆ نێردراونەتەوە بەڵام کۆڵیان لە خەباتی ئاشتی نەداوە، ئێمە قەرزاری زۆرێک لە دایکانی کوردین.

 

"تاکە پارت کە پارێزگاری لە یەکسانی ڕەگەزی دەکات، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانە"

 

تولای هاتمۆغولاری بە تیشک خستنە سەر وتەکانی گوڵتان کشاناک، کاندیدی شارەوانی ئەنقەرە بەردەوام بوو لە وتارەکەی و وتی: ئەو وتی "ئاسان نییە تەڤگەرێکی ئازادی ژنان لە کۆمەڵگەیەکی فیوداڵیدا بونیاد بنێین"، ئێمەی ژنان هەڵمەتی خوشکەکەمان ڕێهەڤاڵمان گوڵتان کیشاناک بە شێوەیەک ئەنجام دەدەین کە شایانی تەڤگەری ژنان بێت، ئێمە هەم دەبینە دەنگی تۆ هەم وتەی تۆ، هەروەک چۆن ئێوە ئەم ئەزموونە ٥٠٠٠ ساڵەی خەباتتان بۆ بەجێهێشتووین، ئێمە بەردەوام دەبین لەم ئەزموون و میراتە و هەرگیز ڕێگە نادەین ئاڵاکەمان بکەوێتە سەر زەوی، ژنانی خۆشەویست، تاکە پارتی کە پارێزگاری لە یەکسانی ڕەگەزی دەکات، پارتی دەمە، هیچ سەرۆکایەتی و نوێنەرایەتییەکی یەکسان لە هیچ لایەنێکی دیکەدا نییە جگە لە ئێمە.

 

وتیشی: بەداخەوە هەموو لایەنەکانی سیستمەکە لاوازن لە نوێنەرایەتیکردنی ژنان و ڕێگە بە ژنان نادەن کورسییەکان بەکاربهێنن، ژنان ناتوانن ئەوەندە قسە لەگەڵ پارتەکانیان بکەن کە دەیانەوێت، ئێمە هەوڵ دەدەین کە پیشەنگایەتی ڕێگای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاری لە تورکیا بکەین.

 

دوای وتارەکەی تولای هاتموغولاری، هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دەم  بەیاننامەکەی خوێندەوە. هەروەها سینەفزیۆنێک دەربارەی سیاسەتمەداری زیندانیکراو گولتان کیشاناک نمایشکرا، ژنانی کورد لە کۆتایی بەرنامەکەدا وێنەیەکیان گرت و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز کرایەوە.