"رێپێوانی ئازادی سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ دەبێت"

سەباحەت ئەردۆغان، پەرلەمانتاری دەم لە شاری سێرت، کە بەشداری ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی ئۆجالانی کردووە،وتی: ڕێپێوانی ئازادی سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ دەبێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- "رێپێوانی گەورەی ئازادی" کە بە داواکاری ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەری کێشەی کورد دەستی پێکرد، کۆتایی هات، ڕێپێوانەکە لە دوو باڵی وان و قەرس دەستی پێکرد، دوای ئەوەی بە هەزاران کیلۆمەتر و هەزاران هەنگاو بۆ ئازادی و بە بەشداری سەدان کەس بڕدرا، لە ١٥ی شوبات لە ئامارا کۆتایی هات.

 

لە سەرپۆشە چنراوەکانەوە بۆ یاری منداڵان

ئەو سڵاوەی کە بە وشەی "سەرکەوتن هی ئێمەیە" دەستی پێکرد و بە دروشم و هەلهەلە بەردەوام بوو، ماوەی ١٥ ڕۆژی خایاند، ڕێپێوانە دەگەشتە هەرجێیەک بە جۆش و خرۆش و خۆشەویستییەکی زۆرەوە پێشوازییان لێدەکرا، کوردستان، شاهیدی ئەو خەڵکە بوو کە ساڵانێکە چاوەڕێی ئەم کۆبوونەوەیەن، بەو گۆرانیانەی دەوترانەوە، بە سەرپۆشە چنراوەکانی دایکان و ئەو یارییانەی کە منداڵەکان بۆ ناردنی بۆ ئیمراڵی دەیانهێنا، ڕێپێوانەکە واتایەکی دیکە و هێزێکی دیکەی خوڵقاند.

 

دایکان پێشەنگایەتی ڕێپێوانەکەیان کرد

هەزاران کیلۆمەتر و دەیان شار و ڕۆژانی ڕێپێوان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر بە پێشەنگایەتی دایکان بەردەوام بوو، ژن و منداڵ و گەنج، سەرەڕای هەموو فشار و بڕیارە قەدەغەییەکان، لە ڕیزی پێشەوەدا بوون کە پێشوازییان لە ڕێپێوانەکە دەکرد، ڕێپێوانەکە کە ڕۆژی ١٣ی شوبات گەیشتنە ئامەد، سەرەڕای گەمارۆدان و فەرمانی قەدەغەکردن بە هەموو لایەکەوە ڕێپێوانیان کرد و بە بەشداری سەدان کەس و بە ئازادکردنی کۆترەکان کۆتایی هات، دایکان بە لەچکی سپییەوە پێشەنگایەتی ڕێپێوانیان لە ئامەد کرد، گەلی کورد لە مەیدانەکاندا بۆ ئاشتی و چارەسەریی هاواریان دەکرد.

 

"ئەو ئیرادە و بەڵێنەمان بۆ هەموو شوێنێک برد".

سەباحەت ئەردۆغان، پەرلەمانتاری پارتی دەم لە شاری سێرت، کە خۆی بەشداری ڕێپێوانەکە بوو، باسی لەوەکرد، "لەو ڕۆژەوە کە ڕێپێوان دەستی پێکرد تا ئێستا سەرەڕای بارودۆخی کەشوهەوا و گەمارۆدان، شاهیدی ئیرادەی خەڵک بووین، خەڵکەکە سەرەڕای هەموو شتێک لە پشت دەرگا و پەنجەرەکانەوە سڵاویان لێکردین، هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسترێت، جۆش و خرۆشیان پاڵنەرێکی زۆر گەورە بوو بۆ ئەوەی ئەوەندە دوور بە پێ بڕۆین، گەلی کورد ساڵانێکە لە هەموو بوارێکدا دەڵێ ئاشتی و ئازادی و یەکسانی، بەڵام هەمیشە بە شەڕ وەڵامیان دراوەتەوە، لە هەر شارێکدا تێدەپەڕین، سەرەڕای گەمارۆدانی هێزەکانی دەوڵەت و ئەو ترسەی کە دەیانویست بڵاوی بکەنەوە، خەڵک دەهاتنە خوارەوە لە ماڵەکانیان و ئاماژەی ئاشتییان دەکرد، ئەو پەنجەیانەی کە بەرزکرابوونەوە  و دروشمەکەی دەیانوتەوە، دەبووە ئیرادە بۆ ئێمە و ئێمە ئیرادەی ئەوانین و قسەی ئەوان دەکەین، ئەمڕۆ داواکاری گەل لابردنی گۆشەگیرییە، ئێمە لە مەیدانەکەدا بەردەوام دەبین و داواکارییە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبێت.

 

"ئەم ڕێپێوانە دەبێتە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ"

سەباحەت ئەردۆغان باسی لەوەکرد، کە خەباتیان بە ڕێپێوانەکە کۆتایی نەهاتووە و لە هەموو بوارێکدا بەردەوام دەبن و وتیشی: ئێمە وەک شەڕڤانانی ئەم کەیسەش دەمانەوێت ئەم شەڕە تەواو بکەین و نیشان بدەین کە چۆن گۆشەگیریی ئیمراڵی زیان بە خەڵک دەگەیەنێت، ئەو وێرانکارییەی کە ئەم پرۆسەیە لەگەڵ خۆیدا هێنا، لە شەقام و ئەو ناوچەیەدا دەربڕدرا کە بۆی چووین، سەرەتاییترین مافی دیموکراسی ئەم گەلە ئەوەیە کە بە زمان و کولتووری خۆیەوە بژی، بەردەوام پرۆسەی نوێ هەیە، هەروەها ئەم ڕێپێوانەش سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ دەبێت.

 

"با ئەم ڕێپێوانە گەورەتر بکەین"

سەباحەت ئەردۆغان داوای کرد هەموو ئەو لایەنانەی ئاشتی و ئازادییان دەوێت هەنگاو بنێن بۆ گەورەکردنی ئەم ڕێپێوانە و وتی: ئەو حکومەتەی ئێستا کۆمەڵگەی گەیاندووەتە کۆتایی، گەیشتووەتە حاڵەتێک کە ناتوانرێت درێژەی پێبدرێت، گۆشەگیری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاریگەری دروستکردووە و تا کۆمەڵگە بێدەنگ بێت، پرۆسەکە کاریگەری نەرێنی دەبێت. ئەمڕۆ لە مەیدانەکەدا دیارترین نموونە دەبینین، ئەوانەی ئەمڕۆ ئاشتی و دیموکراسییان دەوێت، هەموو ئەو توێژانەی دەیانەوێت کوشتنی ژنان ڕابگرن و کۆمەڵگە ئازاد بکەن، دەبێت دژی گۆشەگیری دەنگیان بەرز بکەنەوە، نابێت کەس لەم بارەیەوە بێدەنگ بێت و لە هەر شوێنێک دەچووین ئەمەمان دەگوت و بۆ ئاشتی هاوارمان کرد، ئەو پارادایمەی کە بەڕێز ئۆجالان دایمەزراند، بە جۆرێکە کە هەموو مرۆڤەکان بتوانن تێیدا بژین، پێویستە هەمووان گوێ لەم قسەیە بگرن، هەموو ئەوانەی ئاشتییان دەوێت دەنگ بەم ڕێپێوانە بدەن و بەرەوپێشی ببەن، ئەمە کۆتایی ڕێگەکەمان نییە، سەرەتایەک بوو، ئێمە بە پاڵنەرێکی زیاترەوە بەردەوام دەبین لە خەباتمان.