لە عەفرین ژنێکی دیکە ڕفێندرا

چەتەکانی دەوڵەتی تورک ڕولا حەمدۆی تەمەن ٣٨ ساڵیان لە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین ڕفاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەفرین پۆست، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ٩ی شوبات ژنێکی کوردیان بە ناوی ڕولا حەمدی ٣٨ ساڵ لە شاری عەزار ڕفاندووە.

 

ڕولا حەمدۆ خەڵکی شارۆچکەی ڕاجۆیە و لە سەنتەری شاری عەفرین دەژی، کاتێک ویستویەتی لەگەڵ هاوڕێکانی بچێتە شاری عەزاز، لەلایەن چەتەکانی "شەڕ دژی تیرۆر"ەوە ڕفێندرا.

 

عەفرین پۆست لە هەژماری تەلەگرامی خۆی بڵاویکردەوە، چەتەکان ڕولا و هاوڕێکانییان ڕفاندووە و دەیانبەن بۆ بارەگاکەیان لە عەزاز، لەوێش لێپرسینەوەیان لەگەڵ هاوڕێکانی کردووە و ڕولایان لەگەڵ خۆیان هێشتووەتەوە، تا ئێستاش چارەنووسی ڕولا حەمدۆ نادیارە.