تاڵیبان ژنانی ئەفغانستان بە بیانووی “نەپۆشینی حیجاب” دەستگیر دەکات

تاڵیبان بە بیانووی پابەند نەبوون بە حیجابی ناچاری لە ناوچەی خەیرخان و پارشی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ١٠ ژنی دەستگیر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هێشتا بزووتنەوەی تاڵیبان بەردەوامە لە چەوساندنەوەی ژنان و تێکدانی مافەکانیان و سەپاندنی سنووردارکردنی توند بەسەریاندا، لەوانەش داواکردنی جلوبەرگی ناچاری و بەمەش ژیانیان دەکاتە زیندانیکردن و بێبەشکردن.

 

دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشتڕاستیان کردەوە کە بزووتنەوەی تاڵیبان ١٠ ژنی لە ناوچەی خەیرخان و پارشی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، بە بیانووی "نەپۆشینی حیجابی ناچاری".

 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە هیچ کێشەیەک لە حیجابی دەستگیرکراوەکاندا نییە، بەڵام تاڵیبان بە بیانووی ئەوەی “پابەند نین بە حیجابی ئیسلامی و هەڵسوکەوتەکانیان نەشیاوە” دەستگیری کردوون، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تاڵیبان ژنان بە بێ ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان، یان ئاشکراکردنی شێوازی مامەڵەکردنیان دەستگیر دەکات و بۆ ماوەی ڕۆژێک یان زیاتر لە شوێنێکی نادیار ڕادەگیرێن.

 

فەوزیە کوفی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لەکاتێکدا جیهان سەرنجی لەسەر شەڕی غەززە چڕ دەکاتەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان پێی وایە چاودێری ناکرێت، بۆیە جارێکی دیکە شەڕی خۆی لە دژی ژنان خێراتر کرد بە بێبەشکردنی ژنان لە مافەکانیان، وەک چۆن ساڵانە دەیان ژن لە شەقامەکاندا دەستگیر دەکات.

 

هاوکات وتەبێژی تاڵیبان ئاماژەی بەوەدا کە تەنها بۆ "سزا" هەندێک ژن و ژنانی گەنج دەستبەسەر دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشی کاروباری گشتی ڕاپۆرتی پێگەیشتووە کە ئاماژە بەوە دەکات، "کۆمەڵێک ژن لەلایەن بازنەکانی دەرەوە بەکرێگیران بۆ پەرەپێدانی حیجاب لە شارەکاندا."