ئاوی باران دەبێتە سەرچاوەی ژیان بۆ ژنانی زرگان

لەو پرۆسەیەی کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا چەندین قەیرانی دروستکردووە، ژنان لە ناوچەی زرگان چارەسەری کاتی بە بچووکترین دەرفەت دەبینن و خۆیان بەبێ جێگرەوە جێناهێڵن، ئاوی باران بووەتە سەرجاوەی ژیانیان.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی و تل تەمر زرگان، لە ئێستادا دەیان گوندی ناوچەی زرگان لەژێر داگیرکردندان، بەتایبەتی لەگەڵ قەیرانی ئاو و کارەبا کاریگەری سەخت دروست بوو، وێستگەکانی ئاو و کارەبای ناوچەکە و گوندەکانیش بڕدراون و کێشەی بۆ ژنان دروستکردووە، نەبوونی دەرمانیش نەخۆشییەکان زیاد دەکات، ژنان لە بەرامبەر هەموو کێشەکاندا خەبات دەکەن و بچووکترین دەرفەت دەدۆزنەوە، ژنانی کورد لەبارەی کێشەکانەوە قسەیان کرد.

 

"ئاوی باران بە سەتڵ کۆدەکەینەوە"

مریەم ئەل سەیل، کە بە سەتڵ ئاوی باران کۆدەکاتەوە، دەربارەی زەحمەتییەکان وتی: "بەڵێ لە دۆخێکی سەختداین لەگەڵ ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئەو بۆردومانانەی ناوچەکە و گوندەکانیان کردووەتە ئامانج، هێرشەکان زیانی گەورەیان گەیاندووە، بۆ نموونە، بەهۆی بۆردومانەوە، ناتوانم بچم بۆ گەڕەکی ڕۆژئاوای ئەو ناوچەیەی کە ماڵەکەی منی تێدایە، هەروەها کێشەی ئاویش هەیە، ئێستا بە سەتڵ کە بە ئاوی باران پڕی دەکەین ئاو کۆدەکەینەوەو تا بتوانین بەکاری بهێنین بۆ شوشتنی جل و بەرگ و ماڵەکانمان، هەروەها لە بیری ئاوی سوێر ئاو دەردەهێنین و بەکاری دەهێنین بۆ شتنی حەوشە، هێرشەکان دۆخەکەمان لە وەرزی زستاندا قورستر دەکەن، دەمانەوێت داوای ئەوە دەکەین کە بتوانین بە ئاشتی بژین و کێشەکانی وەکو ئاو و کارەبا چارەسەر بکرێن.

 

لە هەواڵەکانی پێشوودا، بڵاوکرایەوە کە دەوڵەتی تورکیا ناوەندی شارەوانی گەلی بۆردومان کردووە و ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی بۆ گەل وەستاندووە، فاتمە حسۆ بەهۆی داخستنی کەناڵی ئاو لە ماڵەکە و شەقامەکە ئازار دەچێژێت و وتی: لە پێناوی ئەم وڵاتە، خوێنی خۆمان دەبەخشین، بۆیە ئەمڕۆ لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین، بەهۆی ئەو هەموو کەناڵە ئاوییانەی کە داخراون و چەندین ساڵە نەکراونەتەوە، دەبێت شارەوانی گەل هاوکاری بکات و هەندێک لە ئێمە و هەندێک لە شارەوانییەکان دەتوانین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.

 

"ئێستا دەرمانخانەکانمان ڕووەکی سروشتین"

کەرتی تەندروستی لە زرگان زیانی گەورەی بەرکەوتووە، زەهرا محەمەد، کە جێگرەوەیەکی هەیە بۆ ئەم زەحمەتییانە لە دابینکردنی دەرمان، وتی: منداڵەکانمان تووشی نەخۆشی وەرزی دەبن، بۆیە دەرمانە پێویستەکان زۆرجار لە ناوەندە تەندروستییەکاندا بەردەست نین و لە دەرمانخانەکاندا بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێن، بۆیە لە وەرزی بەهاردا ڕووەکەکان کۆ دەکەینەوە و بۆ ئەم دۆخە هەڵیاندەگرین، ئێستا لە جیاتی دەرمان بەکاردەهێنین، خۆمان جێگرەوە دروست دەکەین. لەبەر ئەو هۆکارە ئێمە دەستبەرداری ئەم زەوییە نین و بۆ داگیرکەرانی بەجێناهێڵین.