خوێندکارێک ئۆتۆمبێل کردی بە ژێرەوە و گیانی لەدەستدا

لە بەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک ژنێکی گەنجی خوێندکاری ٢٠ ساڵانی شێلا و هەڵهات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لەبەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک، ژنێکی گەنجی ٢٠ ساڵ بە ناوی دونیا ئەمین عومەر، پیشەی خوێندکار، ئۆتۆمبێلێک لێیدا.

 

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیایی سپۆڕتاج بووە، دوای ئەوەی خوێندکارەکە دەکات بە ژێرەوە، هەڵدێت، بەهۆی بریندارییەکەوە دونیا ئەمین عومەر دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گیانی لەدەستدا.

 

دونیا ئەمین عومەر، تەمەنی ٢٠ ساڵە و خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێری یاساییە، خەڵکی گوندی تەرجلی سنوری ناحیەی لەیلانە.