وەرزشکارێکی ئێرانی مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی مانچستەر پارا تایکۆواندۆ بەدەست دەهێنێت

مریەم عەبدوڵاپوور، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی تایکواندۆی ژنانی ئێران دەکات لە پۆلی ٤٧ کیلۆگرامدا، خەڵاتی زێڕی لە مانچستەر پارا تایکۆواندۆ بەدەستهێنا.

ناوەندی هەوال

 

پاڵەوانێتیی مانچستەر پاراتایکۆواندۆ، ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو و ٧١ یاریزانی ٢٢  وڵات بەشدارییان تێدا کرد و ئینگلتەرا میوانداری کرد لە یاریگای مانچستەر.

 

مریەم عەبدوڵاپوور، تاکە نوێنەری ئێران لە پاڵەوانێتی مانچستەر پارا تایکۆواندۆ بۆ پارالیمپیکی پاریس ڕۆژی هەینی ١ی کانوونی یەکەم لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێی گەورەی مانچستەر، بە کۆکردنەوەی ١٠٠ خاڵ، دوای ئەوەی لە کێشی ٤٧ کیلۆگرامدا لە ئەنجلیکا ئیسپینۆسای بردەوە، مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

 

مریەم عەبدوڵاپوور لە قۆناغی یەکەمی کێشی ٤٧ کیلۆگرامدا لە فێنۆرجیهان ئیکینچی تورکیای بردەوە و لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکەی زیدۆخان ئاساکۆڤای ئوزبەکستان بووەوە و بە ٢٤:٣لێی بردەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی.

 

لە یاری کۆتاییدا، مریەم عەبدوڵاپوور لە ئەنجێلیکا ئیسپینۆسای پیرۆ و یەکەم براوەی یارییەکانی پارالیمپیکی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بە ئەنجامی ١٥:٥ بردیەوە و گەیشتە یارییەکانی پارالیمپیک لە پاریس.