چالاکی لە سوەیدا لە مانگی چوارەمیدا بەردەوامە

ژنانی بەشدار لە بزووتنەوەی گەل لە سوەیدا ڕایانگەیاند، دەستبەرداری خەبات نابن هەتا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- لە شاری سوەیدا، ڕاپەڕینی گەل کە چوار مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد دوێنێ لە گۆڕەپانی کەرەمە بەردەوام بوو، خەڵکێکی زۆر بەشدارییان کرد لەگەڵ هونەرمەندان، پزیشکان، پارێزەران، مامۆستایان و ئەندازیاران.

 

ژنانی بەشدار لە چالاکییەکەدا بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، دەیانەوێت ڕژێمی ئێستا بگۆڕن بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک.

 

مامۆستا سامیه موعەز وتی: وه ک مامۆستا، زۆر هۆکار هەن بۆ ئەم جۆرە چالاکییە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەوەیە کە خوێندکاران ناتوانن پەروەردەیەکی باش وەربگرن، لەبەر ئەوەی ڕژێم هەوڵدەدات سیستمی پەروەردە بەرەو سیاسەت بجوڵێنێت و ئەم بوارە پشتگوێ خراوە، سوەیدا بۆ ئێمە ناوچەی شۆڕشە. لەبەر ئەم هۆکارە، ڕێگە نادەین هیچ هێزێکی دەرەکی دەستوەردان لەم بزووتنەوەیەدا بکات.

 

"بزووتنەوەکەمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەگەینە ئامانجەکەمان"

بیسان حەمەد، چالاکوان وتی: هەموو هەفتەیەک پێکەوە کۆ دەبینەوە بۆ گۆڕینی ڕژێم، ڕژێمی ئێستا وڵاتەکەی وێران کرد، پێداویستییە مرۆییەکانی دابین نەکرد، ڕێگەیان نەدا تواناکان پەرەپێبدەین، حاڵەتەکانی ڕفاندن و پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەنێو گەنجاندا زیادی کردووە.

 

هەروەها ئیمان ئەلعەتار ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی خراپی بارودۆخی وڵاتەکەوە، ئەو چالاکییانە ڕێکدەخەن، وتیشی: ئامانجەکانمان مەزنن،  دەمانەوێت ئازادی و دیموکراسی لە وڵاتەکەدا بەدیبێت و کۆتایی بە نادادپەروەری بهێنین، نامانەوێت چیتر منداڵەکانمان بچن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، چالاکییەکانی سوید بزووتنەوەیەکی گەورەی خەڵکە، ئەم بزووتنەوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەگاتە ئامانجەکەی.