دەستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نیگەرانی خۆی لە دۆخی نێرگس محەمەدی خستەڕوو

دەستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی نەرویجی لەبارەی نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵ، کە لە زیندانی ئەڤین ڕاگیراوە و دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕایگەیاند، نیگەرانین لە بارودۆخی نێرگس محەمەدی.

ناوەندی هەواڵ

 

نێرگس محەمەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی، کە بە هۆی خەباتی بەردەوامی دژ بە چەوساندنەوەی ژنان لە ئێران لە زینداندایە، بەردەوامە لە تێکۆشان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و لە ساڵی ٢٠٢٣ بە شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دانرا.

 

نێرگس محەمەدی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە زیندانی ئەڤینی ئێران، کە تێیدا دەستبەسەرە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ نەبرایە لای پزیشک سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستییەکەی، نێرگس محەمەدی لە بەرامبەردا وەک ناڕەزایەتی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

بێری ڕیس ئەندەرسۆن، سەرۆکی دەستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی نەرویجی، لێدوانێکی لەبارەی دۆخی نێرگس محەمەدییەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخی نێرگز محەمەدی، وتیشی: بۆ سزادراوانی ژن، ناچارن حیجاب بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ببرێنە نەخۆشخانە، ئەمەش نامرۆڤانە و دژی پێوەرەکانی ئازادییە و لە ڕووی ئەخلاقییەوە قبوڵ ناکرێت."