"بۆ منداڵە ڕفێندراوە ئێزیدییەکە داوای لێپرسینەوە دەکەین"

هلوا فەقیر، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، باسی ئەو منداڵە ئێزیدییە دەکات کە لەلایەن داعشەوە لە تورکیا ڕفێندرابوو، وتی: بۆ منداڵە ڕفێندراوەکەی ئێزیدی داوای لێپرسینەوە دەکەین.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال- لە  فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال هەزاران ژنی ئێزیدی دەستگیرکران و لە بازاڕەکاندا فرۆشران، هەزاران کەس کۆمەڵکوژ کران و منداڵیش ڕفێندران و بەکارهێندران، قەسەدە بۆ چەندین ساڵ شەڕیان کرد بۆ شکستپێهێنانی چەتەکانی داعش و تێکشکاندنی داعش، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزیدی لە دەستی چەتەکاندا مانەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، چەتەیەکی داعش بەناوی سەباح عەلی ئۆروک، کە خەڵکی تورکیایە، دەیویست کچێکی ئێزیدی بە ناوی ئایشا لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا بفرۆشێت، پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا چەتەکەیان دەستگیرکرد، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک ئازادیان کرد و کچە ئێزیدییە ڕفێندراوەکە ڕادەستی خێزانی داعش کرایەوە.

 

هلوا فەقیر، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" و ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئاماژەی بەوەکرد، داوای لێپرسینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

 

ئەمیری داعش لە تورکیا چی دەکات؟

هلوا فەقیر، وتی: هەموو کەس دەزانێت ژنانی ئێزیدی چۆن کەوتنە دەستی داعش، ئەوان بە ناوی جیاوازەوە فەرمانیان لەسەر کۆمەڵگەکەمان کرد ژنانیانمان دەستگیر کرد، بەڵام وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی زۆر باش دەزانین دوژمنەکانمان کێن، منداڵێکی کچی ئێزدی به ناوی ئایشە له دەستی ئەمیرێکی داعش له تورکیا دۆزرایەوه ئەو گروپە لە بنەڕەتدا تورکە، لە هەمان کاتدا، ئەو منداڵانەی کە لە فەرمانەکەدا ڕفێندرابوون لەگەڵ خۆیان گواستراونەتەوە بۆ تورکیا، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا منداڵەکە ڕزگارنەکراوە و چەتەکەش دادگایی نەکراوە.

 

هلوا فەقیر وتی: بینیمان ئەردۆغان کاردانەوەی لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر فەڵەستین دەربڕی ئایا هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر شەنگال و ڕۆژئاوا و مەخموور وەک هێرشەکانی سەر فەڵەستین نین؟ خاوەنی زەوی و شکۆین شکۆی خۆمان نادەین بە هیچ کەسێک، چونکە زۆرترین بەرخۆدانمان کردووە، نەک هەر ئەردۆغان، بەڵکو هەموو دەوڵەتەکان یەکگرتوو بن، ناتوانن دەسەڵاتی ئێزیدی لەناوی ببەن.

 

"ئامانجەکەیان بەدینەهێندرا"

هلوا فەقیر تیشکی خستەسەر هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی و وتی: زۆر باش دەزانین کە فەرمانەکە بۆ ئێزیدییەکان هات، داعش تەنها ناوێک بوو لەوێ، فەرمانەکە بە دەستی ئەو جێبەجێ کرا، بەڵام لەژێر ئەو ناوەدا ئەردۆغان بوو، ئامانجی لەناوبردنی ئێزیدییەکان بوو، بەڵام ئامانجیان بەدی نەهات، بۆیە دەیانویست کۆمەڵگەی ئێزیدی بە شێوەی جیاواز لەناو ببەن، ئێزیدییات تۆوێکە و کەوتووەتە ناو ڕەگی خاکەوە، لەناو ناچێت.

 

"داوای لێپرسینەوە دەکەین"

لە کۆتایی قسەکانیدا هلوا فەقیر ڕایگەیاند لیپرسینەوە لە دوژمنەکان و کۆتایی هاتنی هێرشەکان ئامانجی سەرەکییانەو وتی: تەنها ئایشە نییە کە لە تورکیا و لە دەستی ئەمیرەکانی داعشدایە، هەزاران ژنی ئێزدی لەوانەیە لە دەستی چەتەکانی تورکیا بن، چونکە ئەمیرەکانی داعش زۆر ئاسوودەن لە چوون و گەڕان بۆ تورکیا، منداڵانی کچی ٦ بۆ ٧ ساڵان ڕفێندران و بێبەشکراون لە ژیان و وەک ئامڕازێکی بەکارهێنان بەکاردەهێنرێن، بەڵام هەتا ئێزیدییەک هەبێت، داوای لێپرسینەوە لە دوژمنەکان دەکەن، تا ئەو کاتەی منداڵان و ژنانی ئێزیدی لە دەستی چەتەکانی داعشدا بن، خەبات و بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت.