منداڵێکی کچ لە حاجیاوا بە گوماناوی بە گولـلە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، منداڵێکی کچی تەمەن ٩ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ٢٣ی تشرینی یەکەم، بریندارێکی منداڵیان بردووەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی "س،ع،آ" تەمەن ٩ ساڵ لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەکی دابان کە شوێنەواری فیشەک بە لەشیەوە هەبووە، لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی لەڕێگا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕانیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، بەگوێرەی وتەی کەسوکاری، کاتێک منداڵە کچەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر لەماڵی باپیری بووە لە ڕانیە گەڕەکی کێوەڕەش، لەو کاتەدا یەکێک لەمنداڵەکان دەستکاری چەکی کردووە فیشەک بەر ئەم منداڵە کەوتووە،

دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین بۆشوێنی ڕووداوەکە، لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرا بەسەر چەکێکی کڵاشنکۆف لەگەڵ دوو قەوانی تەقیوو.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.