دوای تووشبوونی بە شێرپەنجە، لویس گلوکی شاعیر کۆچی دوایی کرد

لویس گلوک، شاعیری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١٣ی تشرینی یەکەم، لویس گلوکی ٨٠ ساڵ، شاعیری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئەدەبدا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

 

لویس گلوک لە ٢٢ی نیسانی ١٩٤٣ لە شاری نیویۆرک لە دایکبووە، یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین خەڵاتی گەورەی ئەدەبی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە، وەک میدالیای زانستە مرۆییە نیشتمانییەکان، خەڵاتی پولیتزەر، خەڵاتی نیشتمانی کتێب، خەڵاتی نیشتمانی ڕەخنەگرانی کتێب و بۆلینگەن، هەروەها خەڵات و نازناوی شاعیری ئەمریکی لە ماوەی نێوان ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤دا بەدەستهێنا.

 

وەک ڕێزلێنانێک بۆ کارەکانی، لە ساڵی ٢٠٢٠ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی پێبەخشرا، ئەندامانی دەستەی سوێندخواردن جەختیان لەوە کردەوە کە " دەنگی شیعریی بێ هەڵەی لویس بە جوانییە سادەکەیەوە، بوونی تاکەکەسی گشتگیر دەکات".

 

لویس گلوک وەک شاعیرێکی ژیاننامەیی وەسف دەکرێت و کارەکانی بە چڕی سۆزداری و وێناکردنی بەردەوامی ئەفسانە، مێژوو، یان سروشت بۆ بیرکردنەوە لە ئەزموونە کەسییەکان و ژیانی مۆدێرن ناسراوە.