ڕژاک: زیادبوونی هێرشەکان بۆ چۆڵکردنی باشووری کوردستان و کۆچکردنی خەڵکە

ڕژاک لە بەیاننامەیەکدا زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە باشووری کوردستان شەرمەزار کردو داوای لە دەسەڵاتدارانی باشوور کرد لەبەرامبەر ئەم هێرشانە خاوەن هەڵوێست بن.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بە تایبەتی لە سلێمانی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ڕووی لە زیادبوون کردووەو لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین ئۆتۆمبێل بۆردومانکران، سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکان رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی شەرمەزار کرد .

 

"ئامانجی هێرشەکان چۆڵکردنی باشوورو کۆچکردنی خەڵکی کوردستانە"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: پێش هەموو شتێک، ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییانە دەکەین کە بە درێژایی ڕۆژ لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێن، دەوڵەتی داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر گەلەکەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان، بەتایبەتی لەم دواییانەدا هێرشەکانیان بۆ سەر گەلەکەمان لە باشووری کوردستان زیاد کردووە، بێگومان ئامانجی ئەم هێرشانە چۆڵکردنی باشوور و کۆچکردنی خەڵکی کوردستانە، لە هەمان کاتدا، لەگەڵ ئەم شەڕە تایبەتەدا، دەیانەوێت ترس بخەنە نێو دڵی گەلەکەمان و لە ڕۆحی کۆمەڵگەی نەتەوەیی بیوەستێنێت، بەڵام ئەم خەڵکە لە فەلسەفەی ئاپۆ ناترسن، ئەو فەلسەفەیەی کە ڕۆحی بەرخۆدان و ئیرادەی خەڵک بەرز دەکاتەوە و دەگاتە بەرزترین ئاست سەدان کەس بەشداری دەکەن کاتێک یەکێکیان دەکوژرێت و هەزاران کەسیش دەچنە سەر شەقامەکان کاتێک دەستگیر دەکرێت، واتە لە دەستگیرکردن و کوشتن ناترسێت.

 

"بێدەنگی جیهان و عێراق ڕەزامەندی داگیرکردنی باشووری کوردستانە"

لە ماوەی هەفتەیەکدا پێنج هێرش بۆ سەر هاوڵاتیان بەهۆی ئەو هێرشانەوە نییە کە خەڵکەکەمان دەکەنە ئامانج، بێگومان ئەمانە هێرشی سیاسین، بێدەنگی جیهان و بە تایبەت حکومەتی عێراق و ناوچەکە، نیشانەی ڕەزامەندی داگیرکردنی باشووری کوردستانە، ئەم داگیرکارییە ئامانجی داگیرکردنی هەموو عێراق و باشووری کوردستانە، ئەم داگیرکارییە بێ ویژدانییە دەیەوێت هەموو کوردەکان لەناو ببات، دەیەوێت بەهاکانی ئەو دایکە پێنج هەزار ساڵە لەناو ببات، بۆیە لە کاتی هێرشکردندا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژنان، پیاوان، منداڵان، پیرەکان، سەرباز و مەدەنیدا ناکات، ئەمە دوژمنی هەموو مرۆڤایەتییە، دوژمنی هەموو ژنانە.

 

داوا لە حکومەتی عێراق و هێزە دیموکراتییەکان و ڕێکخراوەکان دەکەین ڕێوشوێن لە دژی ئەو هێرشانە بگرنەبەر، هەروەها داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە دڵیان لە پێناوی ئازادیدا لێدەدات، کە وەک هەمیشە لە دژی سەرکوتکردن و داگیرکردن بەرگری لە بەهای هەزاران ساڵەی خۆیان بکەن، داوا لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان دەکەین کە یەک دەنگ بن لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا.