دووبارە نازیلە مەعروفیان دەستگیر کرایەوە

نازیلە مەعروفیان دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئەڤین جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٨ی تەمموز، نازیلە مەعروفیان خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکاری ڕۆژنامەگەریی زانکۆی عەلامە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ لقی ١ی دادگای ئەڤین، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا.

 

دوێنێ نازیلە مەعروفیان لە زنجیرە تویتێکدا ئەزموونی خۆی گێڕایەوە، کە بریکارە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنینی تایبەتترین کەلوپەلەکانی کراوە، نووسیویەتی: "ماڵەکە سەلامەت نییە، شەقامەکە سەلامەت نییە، هەموو سەلامەتییەکمان لێ سەندراوەتەوە، ناکرێ بڵێین بۆچی ماستە ترشەکەت شەوانە نەگەیشتووەتە ئەڤین، ناتوانی قسە بکەیت، ناتوانیت لەسەر شەقام بڕۆیت، تەنانەت ناتوانیت هەناسە بدەیت".

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نازیلە مەعروفیان مانگێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە لە شوێنی کارەکەی دەرکراوە، چونکە سووکایەتییە سێکسییەکانی ئەفسەرێکی یەکەیەکی تایبەت بۆی گێڕاوەتەوە. ئەو ئەم کارانەشی بە گوشار لەسەر ڕۆژنامەنووسان و پاڵنانی ئەوان بۆ خۆکوشتن یان کۆچکردنی زۆرەملێ بۆ وڵاتانی دەرەوە ناوبرد.