بەهۆی بێ ئاویی لە هەولێر گردبوونەوە کرا

دانیشتووانی گەڕەکی قەتەوی لە شاری هەولێر بەهۆی بێ ئاوی گردبوونەوەو داواکارن چارەسەرى کێشەکەیان بۆ بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانە لە وەرزی هاویندا زۆرینەی گەڕەکەکانی هەولیر ڕووبەڕووى کێشەی کەم ئاوی دەبنەوە، بەجۆرێک لە هەفتەیەکدا چوار بۆ پێنچ ڕۆژ ناوچەکەیان ئاوى پێنادرێت.

 

بەیانى ئەمڕۆ ٨ی حوزەیران، بەهۆی بێ ئاوی بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی قەتەوی لە شاری هەولێر گردبوونەوە و ڕێگاى سەرەکى چوون بۆ مەخمووریان داخست و ئاگریان لە سەر شەقامەکە کردەوەو داواکارن کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە  ڕۆژی ٦ی حوزەیران دانیشتووانی گەڕەکی ڕۆشنبیرانی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوەوە بۆ ماوەی ١١ڕۆژ خۆپیشاندانیان کرد.