دوای بوومەلەرزەکە، ئێستا داروپەردووی بیناکان بۆ ژیان مەترسیدارن

پاشماوەی داروپەردووی بوومەلەرزە لەو شارانەدا دەڕژێندرێت کە خەڵکی تێدا دەژین، ئاسلی کەهرەمان ئەرەن، چالاکوانی بواری ژینگە ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، ژیان لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

هاتای- دوای دوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی شوبات، لە زۆربەی شارەکاندا کار بۆ لابردنی داروپەردوو بەردەوامە و دەڕژێندرێنە ناو کێڵگە کشتوکاڵییەکان و نزیک چادرەکان، ژیان لەو ناوچانەدا لە هەموو بوارەکاندا تێکچووە و ئەمەش مەترسی بلاوبوونەوەی نەخۆشی لێدەکەوێتەوە، شارەزایان دەڵێن پێویستە بەزوویی چارەسەرێک بۆ ئەمە بدۆزرێتەوە، چونکە زیانی گەورە بە ژینگە دەگەیەنێت.

 

دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە زیانی زۆری لە ١٠ شاردا لێکەوتەوە، داروپەردووی بیناکان یەک بە یەک لادەبرێن، لەکاتی لابردنیان هیچ شتێک نەکراوە بۆ نەهێشتنی زیانگەیاندن بە ژینگە و ئەو وێرانکاریانەی کە خەڵکی تێدا دەژین، لە سەمسور ئەو داروپەردووانەی کە لابراون دەڕژێتە ناو دۆڵەکەوە، لە ئەسکەندەرون لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەڕژێندرێت، لە ئەنتاکیا لەو زەوییانەی داری زەیتوونی تیدایە دەڕژێندرێت، لە سامانداغ لەو شوینانەی چادر کراونەتەوە و ڕژێندرانە ناو دەریاوە، لە مەرەش دەڕژێنرێتە کێڵگەی چاندنییەوە، ئاسلی کەهرەمان ئەرەن، لە لیژنەی گشتیی یەکێتی ژینگەناسی و هاوپەیمانی دادپەروەریی ئێکۆلۆژی باسی لەو زیانانە کرد کە بەو هۆیەوە دروست دەبێت.

 

"نەگرتنەبەری ڕێوشوێنەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیان"

ئاسلی کەهرەمان ئاماژەی بەوەدا، ئەزبێز کە ماددەیەکی کیمیاییە و دەکرێتە دیواری بیناکانەوە، لە کاتی ڕووخانی باڵەخانەکاندا ڕژاوەتە ژینگەوە و بۆ ژیان مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە، هەموو بوونەوەرە زیندووەکان بەهۆی ئەو ماددەیەوە زیانیان بەرکەوتووە، ویشی: لە هاتای داروپەردووکان لە هەموو شوێنێک دەڕژێندرێن، لە دەریا و لە نزیک ئەو شوێنەی کە چادرەکانی تێدا کراوەتەوە، ئەمە حاڵەتێکی زۆر بە ئازار و خراپە، چونکە ئەزبێز لە ناو داروپەردووەکاندا زۆر زیانبەخشە زیان بە هەموو بوونەوەرەکان دەگەیەنێت، بۆیە ئەو دیمەنەی ئەمڕۆ دەیبینین کاریگەری زۆری لەسەرمان دروستکردووە، ڕشتنی داروپەردوو لەو ناوچانەی کە خەڵک تێیدا دەژین و لەسەر ڕووی دەریا واتە خەڵک لەو شوێنانەدا نەخۆش دەکەوێت و شێرپەنجەش زیاتر دەبێت.

 

"دەبێت داروپەردووەکان بخرێنە ناو شوێنە گونجاو و کۆنترۆڵکراوەکانەوە"

ئاسلی کەهرەمان ئەرەن تایبەت بەئەو داروپەردووانەی کە هەڕەشە لە ژیان و سیستمی ژینگەیی دەکەن داوای لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد و وتی: ئەو داروپەردووانەی کە لە نزیک دار زەیتوونەکان دەڕژێن، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەم زیان بە ئەو کێڵگانە دەگەیەنێت و هەم هاوسەنگی ژیانی سروشتی تێکدەدات، دوای ئەوەی ئەم دۆخەمان بینی، ئێمە ئێستا بیردەکەینەوە دەربارەی ئەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت چی بکات، لێرە زەحمەتی زۆر گەورە هەیە هەزاران وێرانی لێیە، هەروەها هەزاران شوقەی زیان لێکەوتوو کە پێویستە لەناوببرێن، ئایا ئەم وێرانکاریانە بۆ کوێ دەچێت و چی ڕوودەدات، مرۆڤ دەبێت زۆر بە باشی بیری لێبکاتەوە، دەبێت زۆر بە وریاییەوە کاری لەسەر بکرێت شتێکی تر لێرەدا بینیمان ئەوەیە کە خەڵکی هەرێم نایانەوێت واز لە کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان بهێنن.

 

"پێویستە پشتگیری بۆ بەرهەمهێنان بکرێت"

ئاسلی کەهرەمان ئەرەن ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پشتیوانی لەو هاوڵاتیانە بکرێت کە نایانەوێت شارەکە بەجێبهێڵن و لە کێڵگەکاندا چاندن دەکەن، دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو وێرانکاریانە بدۆزرێتەوە و لە شوێنی نیشتەجێبوون نەڕژێندرێن، دەشڵێت: ئەمە ناوچەی بوومەلەرزەیە بۆیە دەبێت هەم بیناساز هەم وەزارەت زۆر بە وریاییەوە پڕۆژەکان دروست بکەن، شتێکی تر ئەوەیە کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کاری کشتوکاڵی بکەن دەبێت پێشتر داواکاریان هەبێت بۆ دروستکردنی کابینە لە کێڵگەکاندا، لەم خاکە بەرهەمدارەدا خەڵک دەیانەوێت تۆو و لق و چادریان پێبدەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست بەبەرهەمهێنان بکەنەوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە خاکەکەیانەوە پەیوەست بن، ئێمە دەبێت پێکەوە تێکۆشان بکەین، شانبەشانی ئەوان کار بکەین، ئەمەش بە پشتیوانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرجەمی خەڵکی وڵات دەکرێت، زۆر شت هەیە کە پێویستە بوترێت، هەزاران کەس لێرە مردن، هیچ هاوسەنگییەکی سروشت و مێژوویەکی دوورودرێژ نەبوو، ئەمەش بووە هۆی جینۆسایدی ژینگەیی.