بۆ یەکەم جار ژنێک بووە سەرۆکی پیرۆ

پیرۆ بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی ژنی هەیە، ئەوەش دوای ئەوەی پێدرۆ کاستیلۆ، سەرۆکی پێشوو، پەکی کەوت و چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی هەوڵیدا پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

"دینا بۆلوارتی" سەرۆکی نوێی پیرۆ ڕۆژی ٧ی کانوونی یەکەم، وەک سەرۆکی وڵات سوێندی خوارد، ئەو پارێزەر و تەمەنی ٦٠ ساڵە، ئاماژەی بەوەکرد کە تا مانگی تەمووزی ٢٠٢٦ لەسەر دەسەڵات دەبێت.

 

دوای سوێندخواردنی لە ئۆفیسەکەی داوای ئاگربەستێکی سیاسی کرد بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانەی کە وڵاتی گرتووەتەوە، وتیشی: ئەوەی من داوای دەکەم بۆشاییەکە، کاتێکە بۆ ڕزگارکردنی وڵات.

 

دینا بۆلوارتی لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە وەک پارێزەر و سەرۆکی فەرمانگە لە تۆماری نەتەوەیی ناسنامە و باری شارستانی کاری کردووە، لە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١، وەک وەزیری گەشەپێدان و بەشداری کۆمەڵایەتی لە حکومەتی پێدرۆ کاستیلۆ دەستنیشان کرا.