ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی جەنگ و کوژرانی هەزاران کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستی غەززە دەربارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەزە لە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی غەززە هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە ژمارەی قوربانیەکانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١٠٧ هەزار و ٨٩٢ کەس، ئاماژە بەوەش كراوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٧٠٥ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ١٩٠ كەسیش برینداربوون.

 

هەروەها لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٨٢ كەس لە غەززە كوژراون و ٩٨ـی دیكەش بریندار بوون، ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى ١٧٤ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە.