ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەبێتە چارەسەری قەیرانەکان

نورا خێرۆ لە نەتەوەی عەرەبە و لەبارەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: ئازادی ڕێبەر ئۆجالان چارەسەری قەیرانەکانی تورکیا و عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکە دەبێت.

حەسەکە

 

هزر و فەلسەفە و خەباتی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە هیوای ژنان، نورا خێرۆ، لە نەتەوەی عەرەبە و لە هێرشەکەی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ناچار بوو لە زرگانەوە بۆ تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆچ بکات، باسی لەوەکرد، پێش ئەوەی قەیرانی سووریا دەستپێبکات، چووەتە باکووری کوردستان و دەرفەتی بینینی ماڵی عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ ڕەخساوە، وتی: ئێمە لە زەوییەکی نزیک ماڵی ڕێبەر ئاپۆ کارمان دەکرد، کە چوومە ماڵی ڕێبەر ئاپۆ، هەستم بە ئارامی کرد، ئەم هەستەش لە ئازادییەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێشکەشمان دەکات.

 

"ئێمە بەو هیوایە دەژین کە ڕێبەرایەتی لەگەڵماندا بێت"

نورا خێرۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی ڕێبەرێکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لەژێر گۆشەگیریدا خەسارێکی گەورەیە بۆ گەل و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکە ئازادیی گەلی دەوێت و ئایندەی ئێمە و وڵاتانی دیکە ڕۆشن دەکاتەوە، تەنیا ڕێبەر ئۆجالان دەڵێ ژن بوونیان هەیە و مافیان هەیە و بنەمای ژیانی یەکسان و ئازادن، هەر بۆیە ئێمە ئەمڕۆ شوێنکەوتووی ڕێبەر ئاپۆین، ئەمڕۆ دەبینین کە جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێک سیستمێکی دیموکراسی بنیاد نەنا، ئێمە بەو هیوایە دەژین کە ڕۆژێک ڕێبەرەکەمان لەگەڵماندا بێت و جارێکی دیکە سەردانی ماڵەکەی بکەینەوە.

 

"پەرتوکەکانی لە ماڵدا دەخوێندرێنەوە"

نورا خێرۆ ئاماژەی بەوەدا کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، پێشبینی دەکرد و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ڕووداوەکانی پێش ڕوودانی دەبینی، کاتێک پەرتوکەکانی دەخوێنیتەوە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر نووسیبووی، باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، کە ئێستا تیایدایە، ئەمڕۆ پەرتوکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ماڵەکان، کۆمەڵگە، شەقام و گەڕەک و شوێنی کاردایە و دەخوێندرێتەوە، ڕێبەرایەتی هەموو ڕۆژێک لە مێشک و دڵماندایە.

 

"ناتوانن بیرکردنەوەکانی لەناو چوار دیواردا بهێڵنەوە"

نورا خێرۆ ئاماژەی بەوەدا کە عەبدوڵا ئۆجالان بەهۆی بیرۆکەکانیەوە گۆشەگیر دەکرێت و وتی: دەوڵەتەکان دەتوانن خەڵک بگرن، بەڵام ناتوانن بیرکردنەوەکانیان لەناو چوار دیواری زیندانەکەدا قەتیس بکەن، بۆیە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک چەند بیری ڕێبەر ئاپۆ زیندان و گۆشەگیر بکات، ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی خۆی، ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانمان دەوێت، ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەبێتە چارەسەر بۆ قەیرانەکانی تورکیا، عێراق، سووریا و وڵاتانی دیکە.