داعش بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" دادگایی دەکرێت

ڕێکخراوە یاساییەکانی ئەنقەرە داوای بەشداریکردنیان کردووە لە دۆسییەی دژ بە چەتەکانی داعش کە ژنانی ئێزدییان ڕفاندووە و لە ئینتەرنێتدا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕێکخراوە یاساییەکانی ئەنقەرە داوایان لە نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە کرد، لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی داعش بکەن کە لە ٢٧ی شوباتدا کچێکی تەمەن ٧ ساڵانیان ڕفاند و لەسەر ئینتەرنێت فرۆشتیان.

 

لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکخراوە یاساییەکان، چەتەکانی داعش تۆمەتبارکراون بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە" و فەرمانێکی بەدواداچوون بۆ "تاوانی دژی مرۆڤایەتی" دەرکراوە، ئەمڕۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ١٥هەمین دادگای باڵای تاوانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.

 

کۆمسیۆنی ژنانی لقی ئەنقەرە لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازاد "OHD" ، یەکێک لەو ڕێکخراوە یاساییانەی کە سکاڵای لەسەر کردووە، داوای بەشداریکردنی لە دانیشتنەکەدا کردووە، لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر هەژماری دیجیتاڵی میدیای ئۆهەدە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵی ئێزیدی لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لەسەر ئینتەرنێت داندرا بۆ فرۆشتن، ئەم کردەوانە هەروەها وەک بەردەوامبوونی تاوانەکانی جەنگ لە دژی ژنانی ئێزیدی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ ئەنجام دەدرێن. لەم چوارچێوەیەدا، لقی ئەنقەرەی OHD، لقی ئەنقەرەی IHD، لقی ئەنقەرەی ÇHD، پارێزەرانی دیموکراسی و یاسای کۆمەڵایەتی داواکارییەکی هاوبەشیان تۆمارکردووە بۆ تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

 

بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەدا

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای سکاڵاکە تاوانباران بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" لە داواکارییەکانیان تۆمەتبار کراون، بەڵام فەرمانیان پێدراوە کە "تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی" جێبەجێ نەکرێت، پێمانوایە گرنگ ئەوەیە کە لە دوای ئەم ڕووداوەدا بەشدار بین و بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەین، دانیشتنەکە ئەمڕۆ لە ١٥یەمین دادگای باڵای تاوانی ئەنقەرە سیهیا بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوانی و گرنگی بەشداریکردنی نوێنەرانی ژنان و کۆبوونەوەی ژنان و دامەزراوەکان دەکەین لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕێکخراوە هاوبەشەکانی ئۆهەدە و ئەنقەرە ئامادەی دەبن.