ئامینە شەنیاشار لە چاوەڕوانی دادپەروەری بەردەوامە

ئامینە شەنیاشار ماوەی ١١٣ ڕۆژە لە بەردەم وەزارەتی داد داوای دادپەروەری دەکات، کارین برونزێل، سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئێس تی لە گەورەترین سەندیکای کرێکارانی سوید فاکۆربوندێنگ، سەردانی ئامینە شەنیاشاری کرد.

ئەنقەرە

 

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ئامینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدز لە قەزای پیرسوسی شاری ڕیحا کوژران، ئامینە شەنیاشار بۆ لێپێچینەوە لە بکوژەکان و کوڕە زیندانیکراوەکەی لە شاری ڕەحا دەستی بە داوای دادپەروەری کردووە و ئێستا لە ئەنقەرە بەردەوامە، تا ئێستاش کە لە ١١٣هەمین ڕۆژدایە وریایی دادپەروەری شەنیاشار بەردەوامە.

 

ئەمڕۆ کارین برونزێل، سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئێس تی لە گەورەترین سەندیکای کرێکارانی سوید فاکۆربوندێنگ، سەردانی ئامینە شەنیاشاری کرد، هەروەها نوێنەرانی کەیسک، پارتی دی ئێم و ئێس پی سەردانی ئامینە شەنیاشاریان کرد.

 

هەروەها چالاکییەکەی سێڤینچ چاکر لە ڕۆژی ٣٤دایە

 

لە لایەکی دیکەوە چالاکییەکانی سێڤینچ چاکر کە کوڕەکەی دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ دەستگیرکرا، لە ٣٤هەمین ڕۆژیشدا بەردەوام بوو.