حەماس ١٢ بارمتەی ئازاد کرد

لە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکاندا، حەماس ١٢ زیندانی ئازاد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

مەجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕایگەیاند، کە ١٠ زیندانی ئیسرائیلی لە غەززە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی خاچی سوور کراون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، هاوکات وتەبێژی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، کە ئیسرائیل لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ئەمڕۆ ٣٠ بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، کە ١٢ زیندانی کە ١٠ کەسیان ئیسرائیلین و ٢ کەسیان هاوڵاتی وڵاتێکی دیکەن، ڕادەستی خاچی سوور کراون، ئاماژە بەوەشکراوە کە دەسەڵاتدارانی خاچی سوور ١٢ لەو زیندانییانەیان بۆ میسر گواستووەتەوە و لەوێوە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن.