"ڕێگای چارەسەری گفتوگۆیە و ناونیشانی ئیمڕاڵییە"

مەراڵ دانش بێشتاش، سەرۆکی بەوەکالەتی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز لەبارەی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پەرلەمانی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەی کورد گفتوگۆیەو ناونیشانەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە

ئەنقەرە

 

مەراڵ دانش بێشتاش، سەرۆکی بەوەکالەتی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز لە پەرلەمان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

مەراڵ دانش بێشتاش ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوەندی شەڕی هێزە هەژموونییەکان بەکاردەهێندرێت و وتی: خەڵک لە فەڵەستین و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکوژرێن چونکە هێزە بیانییەکان و دەوڵەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووەتە شوێنی شەڕی بەردەوام، لە هەمان کاتدا، کێشەی فەڵەستین وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت.

 

مەراڵ دانش بێشاش ئاماژەی بەوەکرد جوگرافیای کوردستان گۆڕدراوە بۆ بنکەی شەڕ و وتی: یەکێک لە ناوەندەکانی جەنگ هەموو جوگرافیای کوردستانە،  کوشتن و بارودۆخی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوامە.

 

لە مێژووی جیهاندا، وەزیرانی دەرەوە هەرگیز داوای جەنگ و ئۆپەراسیۆنیان نەکردووە، بەڵام هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای جەنگی کرد، ئەم ئەرکە ئەرکی وەزیرەکانی بەرگری نیشتمانی و هێزە سەربازییەکانە، بەڵام هاکان فیدان ئەم بەیاننامەیەی لەبری وەزیری بەرگری نیشتمانی یان سەرۆکی میت داوە، لە بەیاننامەیەکدا وتیان: هێرشبەرەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هاتوون، بەڵام هیچ شتێکی دیاریکراو نەبووە، تەنانەت یان دەڵێن: هەرچییەک بیڵێین، باوەڕی پێ بکە و ناتوانیت دژایەتی بکەیت. بەڵام لە ڕابردوودا، زۆر بارودۆخ بە پێچەوانەوە بوون، هێرشکردنە سەر کەرتی غەزە نموونەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی چارەسەریی.

 

"هیچ سنوورێک بۆ ئەم دەسەڵاتە نییە لە حاڵەتی دووڕوویی"

ئەم بەیاننامەیەی وەزیری دەرەوە دژی پەیماننامەی جنێڤ و دۆخی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای جەنگە، هاکان فیدان بە هەموو جیهانی وت: هەموو ژێرخانەکان دەکەمە ئامانج، لە قسەکانی خۆیدا دەڵێت من ناوچەکانی ژیان وێران دەکەم، واتە: فەرمانی کۆچی کوردەکان، عەرەبەکان، سریانییەکان، تورکمانەکان و ئەرمەنییەکان لە ناوچەکەدا دەدات، دوای ئەم ڕاگەیاندنە، وێستگەکانی کارەبا، کۆگاکانی گەنم، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک، بەنداو، پرد و ڕێگاکان بۆردومان کران، ئەم هەفتەیە لە ئیسرائل بۆ شەڕ ئاشتی دەپاریزن، دووڕوویی ئێوە لە لوتکەدایە، لە لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا، بەڵام لە لایەکی ترەوە باسی ئاشتی دەکەن.

 

"لە لایەکەوە لقی زەیتوون درێژ دەکەنەوە، لە لایەکی دیکەوە بۆردومانی کوردەکان دەکەن"

هیچ ناسنامە و زمانێکی ئەو کەسانە نییە کە کوژراون و هەموویان مرۆڤن، بەڵام ئەم دەسەڵاتە زۆر شارەزایە لە کێشەی جیاکاری لە نێوان خەڵکدا، کاتێک دەتەوێت وشەی ئاشتی هەرگیز ناچێتە ناو دەمت لقێکی زەیتوونت هەیە لە دەستێک، بۆمبێک لە دەستەکەی تر، ئێوە لقی زەیتوون درێژ بکەنەوە بۆ فەڵەستین و دەبن بە کۆتری ئاشتی، بەڵام بۆمبەکان بەسەر کوردەکاندا دەبارێنن،  هیچ سنوورێک نییە بۆ ئەم دەسەڵاتە بۆ دووڕوویی.

 

"ئەمریکا ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت"

ئەم دووڕووییە نەک تەنها ئاکەپە، بەڵکو جیهانیش دەگرێتەوە، ئێستا جیهان بێدەنگن، ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان به یاننامەیان لەبارەی فەڵەستین داو نیگەرانی خۆیان دەربڕی، بەڵام ئەوان لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێدەنگن. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت.

 

زهنیەتێک هەیە کە یەپەگە وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" دەبینێت، چ جیاوازیەکتان هەیە لەگەڵ ئیسرائیل؟ نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تیرۆریست ڕادەگەیەنن، جگە لە ئێوە، قەتەر تەنها بە تیرۆریست پێناسە دەکات، کاتێک دژایەتی ئەمە دەکەین، ئاهەنگ و خوانەکان ئامادە دەکەن. ئەوەی ئێوە دەیکەن دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کوردەکان، وەک پارتی چەپی سەوز، خەباتی ئێمە دژی جەنگ بەردەوام دەبێت. 

 

"ڕێگای چارەسەریی گفتوگۆیە"

وەک پارتی چەپی سەوز، دەڵێین کە کێشەی کورد دەبێت لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت، پێویست ناکات زۆر دوور بڕۆیت، بڕۆ بۆ دورگەی ئیمراڵی. عەبدوڵا ئۆجالان هەیە کە ئاشتی دەوێت و ئەو هێزەی هەیە، بە لابردنی گۆشەگیری، ئەم کێشەیە دەکرێت بە ڕێگەی فتوگۆ چارەسەر بکرێت، لە لایەکەوە بانگی برایانی کورد دەکەن و لە لایەکی دیکەوە نەخۆشخانە و مزگەوتەکانیان بۆردومان دەکەن، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تورکیا، تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئاشتی و گفتوگۆیە.