کتێب خوێندنەوە توانای  هزری و دەروونی زیاد دەکات

خوێندنەوەی کتێب هەرچەندە سوودی هەیە بۆ زیادکردنی توانای هزری و دەروونی سوودی هەیە بۆ تەندروستی و لە چەندین نەخۆشی دوورمان دەخاتەوە.

ناوەند هەواڵ

خوێندنەوەی کتێب، سوودی زۆری هەیە، لەوانە زیادبوونی توانای فیکری و دەروونی، هەر کتێبێک کە دەیخوێنیتەوە دەرفەتی بێکۆتایی بۆ گەڕان و فێربوونی بیرۆکەی نوێت بۆ دەڕەخسێنێت، کاتێک دەخوێنیتەوە، زانیاری بەدەست دەهێنیت و کۆمەڵێک سوودی دیکەشی هەیە.

 

سوودەکانی کتێب خوێندنەوە

وشەسازی باشتر، ئەو منداڵانەی لە تەمەنێکی بچووکدا بە بەردەوامی کتێب دەخوێننەوە، لە درێژخایەندا پەرە بە وشەسازیی گەورە دەدەن، کاتێک منداڵ سوودی وشەسازی هەیە، کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی ئەکادیمی خۆی دەبێت بە دەرچوون لە تاقیکردنەوە جیاوازەکانی دانراو، لە کۆتاییدا وەرگرتنی کۆلێژ و هەلی کارێکی فراوانیان هەیە.

 

توانای پەیوەندیکردنی باشتر، هەبوونی خەیاڵێکی باش و وشەسازی و قوڵبوونەوەی هزری دەبەخشێتە خوێنەر، لە کاتی دروستکردنی ڕستەی سادە و ئاڵۆز و مانابەخش ئاساندەکات لە کاتە جیاوازەکانی وەک چاوپێکەوتن و گفتوگۆی سادە.

ئەو کەسانەی دەخوێننەوە چەندین سودی دیکەیان دەست دەکەوێت وەک نەمانی پەستان، چ ڕۆمانێک بێت یان بابەتێک، چیرۆکێکی گەورە سەرقاڵت دەکات لە ئەرک و پرسەکانی ڕۆژانە، ئەو گرژییەی کە هەتە و بەهۆی فشارەکانەوە بۆت درووستبووە ڕزگارت دەکات لێی، چونکە ڕێگە بە هەموو جەستەت دەدات ئارام بێتەوە.

 

کەمکردنەوەی خەمۆکی، لە هەمان کاتدا خوێندنەوەی کتێبی خۆپارێزی دەتوانێت ڕێگە بدات بە نەخۆشانی تووشبوو بە خەمۆکی باشتر لە خۆیان و نیشانەکانیان و ئەو کێشانە تێبگەن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

سودەکانی تەندروستی، خوێندنەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی فشار، کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر، کەمبوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن.

 

دابەزینی ئاستی مەعریفی پەیوەست بە تەمەن خاو دەکاتەوە، خوێندنەوەی کتێب یارمەتی کەسانی بەساڵاچوو دەدات کە توانا هزری و پەیوەندییەکانیان بپارێزن و ڕێگری دەکات لە ڕوودانی نەخۆشییە جیاوازەکانی بیرەوەری و مێشک.