لە تل تەمرەوە؛ بەرخۆدانمان بەردەوامە
حەمدیە کوت پرۆسەکانی شەڕ و هێرشەکانی سەر تل تەمر و بەرخۆدانی ئێستای بەبیرهێنایەوە و وتی: بە هێز و ڕۆحی ئیڤان ئەفریقی و شەمیرام ئاشووری و هەبوون کۆبانێ، پلانی هێزە هەژموونخوازەکان بۆ داگیرکردنی تل تەمر تێکشکێندرا.
سۆرگول شێخۆ
تل تەمر- شاری تل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان ساڵانی ١٩٣٣-١٩٣٥ بە دەستی ئاشووری و کورد دروستکراوە. لە سەردەمی هاوچەرخدا گەلەکەی بەرخۆدانێکی ناوازەیان لە دژی ڕژێمی بەعس و جەبهەت نوسرە و داعش بەرێوەبرد، ئەمەش دوای ئەوەی سووریا هاتە ناو پرۆسەی شەڕی چەکدارییەوە ڕوویدا. تل تەمر شارێکی بچووکە و ستراتیژێکی گرنگی هەیە لە کانتۆنی جزیر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لێرەدا گەل بە پێشەنگایەتی ژنان، بەو هێزەی کە لە بەرخۆدانی ڕۆژانی سەرەتاوە بەدەستی هێنابوو، بەردەوامە لە تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.
یەکێک لە دانیشتوانی تل تەمر، حەمدیە کوت سەبارەت بە پرۆسەکانی شەڕ و هێرشەکان بۆ دەزگاکەمان قسەی کرد.
"ئێمە لە مێژەوەو بڕیاری بەرخۆدانمان داوە"
حەمدیە کوت پرۆسەی ڕزگارکردنی شارەکەی لە دەستی ڕژێمی سووریا و گەمارۆدانی لەلایەن چەتەکانی جەبهەت نوسرە وەبیرهێنایەوە و وتی: "تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢بوو، لەو مانگەدا چەتەکانی جەبهەت نوسرە لە سەرێکانی و دەوروبەری تل تەمر بوون. لەو کاتەدا هێشتا ڕژێم لە تل تەمر لە دەسەڵاتدا بوو. پەیوەندی نێوان جەبهەت نوسرە و ڕژێم هەبوو، پلانێک هەبوو بۆ هەردوولا هێرش بکەنە سەر گەلی کورد و لە پلەی یەکەمدا کۆمەڵکوژی بکەن. خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە هێرشی چەتەکانیان شکاند و دواتر ڕژێم لە ناوچەکە هەڵهات، بەڵام چەتەکان جارێکی تر لە هەر چوار لاوە گەمارۆی تل تەمریان دا و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان لە شارەکە داخست و گەمارۆدانەکە نزیکەی مانگێکی خایاند. پزیشک و دەرمان نەمابوو، ئاو لە شاردا بڕاوە و نانەواخانەکان وەستان، بە کوڵاندنی ئاوی تاڵ تینوێتیمان دەشکاند. پاشان بە هێزی شەڕڤانان و گەل گەمارۆ شکێندرا. ئەو ورەی بەرەنگاربوونەوە لەوێوە وەرگیرا؛ بووە بە وەستانەوە یبەیەکەوە لە بەرامبەر هێرشی چەتەکان و داگیرکەرانی ئەمڕۆدا، ئێمە زۆر لەمەوبەر بڕیارماندا کە تا کۆتایی بەرگری لە شارەکەمان دەکەین".
"هێرشەکەی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ بە دروشمی 'بەرخۆدان ژیانە' تێکشکێندرا"
حەمدیە کوت ئاگاداری کردەوە کە تل تەمر هەمیشە لە ئاگری هێرشەکاندا بووە، ئەو پریشکە بەرخۆدانەی کە هەمیشە تاجی سەرکەوتنی بەرخۆدانی دانابوو و قسەکانی بەم شێوەیە درێژ کردەوە: "لێرەدا دایکان منداڵەکانیان کردە قوربانی ئەم خاکە، هەروەها ئارژین جودی و هێڤیدار دێریک لە یەکەم ژنەکانی سەر ئەم خاکە بوون کە لە دژی هێرشەکانی جەبهەت نوسرە شەهید بوون. بۆیە هێرشەکانی سەر تل تەمر پرۆسەیەکی دیکەی لێکەوتەوە و تا ئەمڕۆش هێرشەکان نەوەستاون. هێرشی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ لەبیر ناکرێ کاتێک چەتەکان لە دێرازۆرەوە هاتبوونە چیای کزوان و بەرەو ناوەندی شاری تل تەمر. لێره هه موو که سێک خۆیان چه ک ده کرد، هەموو کەس بە پێی شەڕی گەلی شوڕشگێڕی هەڵسوکەوتیان دەکرد، بەرخۆدانێکی ٣ مانگە لە ژێر دروشمی ''بەرخۆدان ژیانە" تاجی سەرکەوتنی لەسەر دانرا".
"هەرچەندە بچووکە، مێژوویی و ستراتیژییە و جێگەی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستی نییە"
حەمدیە کوت سەبارەت بە هۆکاری بەرخۆدانی مێژوویی گەل و خەباتکاران وتی: ئەمە تەنها خاک نییە، مێژوو و بوونی ئێمەیە. بۆیە پەیوەندی بە خاکەوە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە دایکان منداڵەکانیان بە دڵی ئەم خاکە پیرۆزە دەسپێرن. ئەوی تری، تل تەمر شارێکی گرنگە، بەهۆی ڕێگای M4 دابەشکراوە بەسەر دوو بەش و لەسەر ڕووباری خابور دروستکراوە و ڕووباری زرگانیش بەهەمان شێوە بەسەر دوو بەشەوە دابەشی دەکات، لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا، وەک ئاشوورییەکان جیاوازی نەبوو و وەک کورد و عەرەب دەژیان.هەرچەندە بچووکە، مێژووییە و دەوڵەمەندە بە ڕەنگ و فرەچەشنەیی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوی ڕووباری خابوریان بڕی، بە بێ گوێدانە ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستی، هەمووان بە ئارامی دەژین، یەکێتی پێکهاتەکان ڕێگەی بە شارەکە دا ئەمڕۆ بمێنێتەوە".
"خوێنی شەرڤانانی، ئاشووری، عەرەب، ئەوروپی و کورد تل تەمر بووە یەک"
حەمدیە کوت تێکۆشانی ژنان و پێشەنگایەتییان لە بەرخۆداندا بەبیرهێنایەوە و دەڵێت: "دایکان هێڵی دووەمیان گرتەبەر و خەباتکاران هێڵی یەکەمیان گرتەبەر، بەمەش پاراستن و بەرخۆدانێکی بەهێز دروست بوو، هاوکات لەگەڵ پاراستن، ژنان گەیشتنە ئاستی شەهیدبوونیش، ژنان پاک و خاوێنی و چارەسەری شەهیدان و بریندارانیان کرد. ژن وەک پەپوولەیەک لەو توێکڵە هاتە دەرەوە و ئێستا تێگەیشتووە کە هێرشەکان ئەو دەکەنە ئامانج، بۆیە ئێستا بەو پێیە تێکۆشانەکەی دەستی پێکردووە. لێرەدا خوێنی ژنان بووە یەک، خوێنی ژنانی ئاشووری و کورد و عەرەب و ئەوروپی بەسەر ئەم خاکەدا ڕژا و بەمەش ئیڤانا هۆفمانی ئەفریقیمان بیر دێتەوە کە لە تل تەمر کۆچی دوایی کرد. ناوی ئیڤانا هۆفمان لە مێژووی بەرخۆدانی تل تەمر و شۆڕشی ژناندا نووسراوە".
"ئەمریکا و ڕووسیا گەرەنتی نین، بەرژەوەندی پارێزن"
حەمدیە کوت سەرنجی بۆ هێزەکانی کەفیل لە تل تەمر ڕاکێشا و بە بەرژەوەندی خۆپەرست وەسفی کرد و جەختی لەسەر قسەکانی خۆی کردەوە: "ئەمریکا و ڕووسیا گەرەنتی نین، لە شوێنی بەرژەوەندی خۆیانن و پاڵپشتی ئەردۆغان دەکەن، ئەردۆغان ناتوانێت بە خۆی پلانێکی لەو شێوەیە جێبەجێ بکات، حەلەب نموونەی ئەمەیە. لێرە هەموو شتێک بە ڕەزامەندی ئەمریکا و ڕووسیا ڕوودەدات، ئەمریکا لێرە بۆ چاوی ڕەشی کورد نییە، بۆ بێ کاریگەرکردنی ئێران لێرەدایە و ڕووسیاش بۆ سووریا بە هەمان شێوەیە. بۆیە ئەگەر ئێمە بەهێز بین کەس ناتوانێت شکستمان پێ بهێنێت چونکە بە هێزی ئێستامان جیهان و هێزە هەژمونیەکانمان ترساندووە. ئێمە لە سایەی شۆڕشدا بەهێز بووین و ئێستاش بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لێرەین. ئەمڕۆ دەرفەتێکمان لەبەردەمدایە و دەبێت دەستی بەسەردا بگرین".
دووانەی هێزەکان و پلانی میساقی میلی
حەمدیە کوت سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای حەلەب ڕایگەیاند، دووڕوویی ئەردۆغان وتی، "لە سەر حیسابی گەلی کورد، ئاوارەبوون و وێرانکردنی خاکەکەیان، دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی ئەمیکا هێرش ئەنجام دەدات. ئەگەر هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان نەبوایە، ئەمڕۆ ئاڵای تورکیا بە قەڵای مێژوویی حەلەبەوە هەڵنەواسرابوو. بۆیە بانگەوازێکم هەیە، بەڵام نەک بۆ ئەو زلهێزە هەژموونخوازانەی کە دان بە ئەخلاق و مرۆڤایەتیدا نانێن، بانگەوازێکم هەیە بۆ خەڵک و گەلان؛ ئاگاداری خەڵکی خۆڕاگر و کۆچبەران بن. داوا لە گەلی کورد دەکەم یەکگرتوو بن و پاڵپشتی هێزەکانی بەرگری خۆیان بکەن.
ئەوەندە ساڵە شۆڕشی کوردستان تێپەڕیوە، سەدان ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دۆسیە چووەتە دەستی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگا یاساییەکانی ئەوروپا، بەڵام هیچ دۆسیەیەک لە دژی دەوڵەتی تورکیا نەکراوەتەوە و ئەو پرسیارە تا ئێستا لە ئەردۆغان نەپرسیوە ئێوە چی لە دژی ئەو کوردانە دەکەن؟ ئەردۆغان دەیەوێت بەم هێرشانە تا موسڵ و کەرکوک بچێت. ڕووسیا و ئەمریکا ئەوانەن کە ژیان بە لاشەی تورکیا دەبەخشن. ئەردۆغان لێدوان دەدات و دەڵێت ئاگاداری شەڕی حەلەب نییە، بەڵام لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای حەلەب چییە؟
"ئەمریکا چاوی لەو چەتەیانەی کە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە دادەخات "
حەمدیە بەم پرسیارە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: دەوترێت بەرەی نوسرە لەسەر ئاستی جیهانی لە لیستی تیرۆریستیدایە، بەڵام ئەمریکا لێرە چی دەکات؟ بۆچی چاوی خۆی بەسەر کردەوەکانی لەسەر گەلی کورد دەگرێت؟ پێویستە هەمووان خاوەنداری لە هێز و ئیرادەی گەل بکەن و ئەو مێژوو و خاکە بپارێزن کە شۆڕشی تێدا ڕوویدا".