لە مەغریب ژنان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ گۆڕینی یاسای خێزان

لە سەردەمێکدا کە ژنان چاوەڕێی دەرچوونی یاسای خێزانیی دامەزراون؛ کۆمەڵەی ژنان لە کە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، هەنگاوی دووەمی خۆی بۆ گۆڕینی یاسای خێزان دەستپێکرد.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- کۆمەڵەی ژنانی مەغریب لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هەڵمەتی دووەمی دەستپێکرد، کۆمەڵەی ژنان ئامانجی ئەوەیە لە ڕێگەی کەمپەینەکەوە فشار بخاتە سەر پێداچوونەوە بە یاسای خێزان.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک کە داواکارییەکانی کۆمەڵەکە دەناسێنێت، دژی بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست لەناو خەڵکی مەغریبدا کاردەکەن.

 

سەعیدە کوزی، سەرۆکی کۆمەڵەکانی ژنان و ڕێکخەری بەرنامە ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتەی کە دەستیپێکردووە درێژەپێدەری هەڵمەتەکانی پێشووەو وتی: "کۆمەڵەکە پێشتر ڕەشنووسی دۆسیەکەی سەبارەت بەو گۆڕانکاریانەی کە لە یاسای خێزاندا ئەنجامدەدرێن، بۆ کۆمسیۆن هاوبەش کردووە، لەم دۆسیەیەدا بنەما سەرەکییەکانی یەکسانی وەک مافی سەرپەرشتیکردن و بەخێوکردنی منداڵ و هەروەها مافی ئابووری و مافی خاوەندارێتی لە خێزاندا هاتووە.

 

"پێشنیارەکانمان لە کۆبوونەوەکانماندا خستەڕوو"

سەعیدە کوزی وتی: دوای ئەوەی ئێمە داواکارییەکەمان سەبارەت بە ڕێکخستنەکان پێشنیار کرد، هەنگاوی داوای یاسای بنەماڵەمان دەستپێکرد بە دابەشکردنی داواکارییەکە بەسەر کەسانی پەیوەندیدار و هاوبەشەکاندا، لەسەر بنەمای ئەو داوایە، لەگەڵ تیمە جیاوازەکانی پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندیدارە جیاوازەکانی لیژنەکە کۆبوونەوەی زۆرمان هەبوو، هەروەها لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی گشتی و بەرپرسانی بەڕێوەبردن لە وەزارەتی یەکسانی کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا، مەبەست لەم کۆبوونەوانە پێشکەشکردنی پێشنیارەکان بوو.

 

"هەندێک تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە یاسای خێزان لە شەقامەکانی مەغریبدا بڵاودەبێتەوە"

سەعید کوزی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانج لەم کۆبوونەوانەی نێوان کۆمەڵەکان و پەرلەمانتارانی ژن و پیاو، پێشکەشکردنی پێشنیارەکانە سەبارەت بە دامەزراندنی یاسای خێزان، لە ئەنجامدا بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبێت، دەبێت داواکارییەکانی ڕێکخراوەکە بۆ پارتەکان بچن، هەنگاوی دووەممان پرۆسەی خوێندنە، هەروەها ڤیدیۆیەکی درێژ و کورت پیشان دەدەین کە وردەکارییەکان بە زمانێکی سادە پیشان دەدات و ئەو داواکاریانە دەخەینە بەردەم هاووڵاتیان، هەموو نامەکانی تەڤگەرەکانی ژنان دەیانەوێت بگاتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتی، هەندێک تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە یاسای خێزان لە شەقامەکانی مەغریبدا بڵاوبووەتەوە، دەوترێت یاسای خێزان خێزانەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە و هاندەری جیابوونەوەو گەندەڵییە، ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ زاڵبوون بەسەر هەندێک تێڕوانینی هەڵەدا، دەمانەوێت ئەم گۆڕانکارییە لە هەندێک شار بەتایبەتی لە پایتەختی ڕەبەت ڕووبدات.

 

سەعیدە کوزی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەوڵماندا پشت بە ژنانی پەیوەندیدار ببەستین لەڕێگەی هەنگاوەکانی ناو ناوەندەکانی داڵدەدان بۆ وێنەگرتنی ڤیدیۆ، لە ڕۆژانی ٩، ١٠ و ١١ی کانونی یەکەمدا کۆبوونەوەی سەرکەوتن و خوێندن لەگەڵ پەرلەمانتارانی ژن و پیاو ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی داواکارییەکانمانیان بیر بخەینەوە.