تەواف داودی ئێزدی ڕزگار کرا

ژنێکی دیکەی ئێزدی دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو و لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرابوو، گەیشتەوە شەنگال.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ژنێکی دیکەی ئێزدی بە ناوی تەواف داود چتۆ، خەڵکی ناوچەی تل عوزێر لە شەنگال، کە لە کاتی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا لە شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابوو، بە هاوکاری یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرا.

 

دوای ڕزگارکردنی تەواف داود چتۆ، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵیاندا تەواف داود چتۆ بگەڕێننەوە بپ شەنگال بەڵام لەسەر سنور لەلایەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بۆ چەند کاتژمێرێک ڕاگیران.

 

باس لەوەشکراوە کە دوای هەوڵی تاژێ و یەژەشە و یەپەژە، تەواف داود چتۆ گەیەندرایەوە شەنگال و لە ڕێگەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.