لە ماوەی ١٠ مانگدا ١٤١ کەس ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ ڕۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ٣ی ئایار، ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسڕائیل تا ئێستا دەیان خێزانی رۆژنامەنووسی کردووەتە ئامانج و بەشێک لە ئەندامانی ئەو خێزانانە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.

 

سەندیکای رۆژنامەنووسانی فەڵەستینیش رایگەیاند، سەرەڕای مەترسییەکان و ئەگەری کوشتنیان لە هەر ساتێکدا، ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین بەردەوامن لە رووماڵەکانیان بۆ گەیاندنی راستییەکان.