ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئەفغانی بۆ دادپەروەری گردبوونەوە

ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئەفغانی بۆ دادپەروەری لە تاران لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕایانگەیاند، تاڵیبان ژنانی ئەفغانی کردووەتە کۆیلەی زیندانیکراو لە جیهانی هاوچەرخدا.

ناوەندی هەوال

 

ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئەفغانستان بۆ دادپەروەری ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم لە تاران بۆ داواکردنی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە ئەفغانستان و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

ئاماژەیان بەوەکرد، گروپی تاڵیبانی ڕق لە ژن، لە ڕێگەی بەکارهێنانی جیاکاری ڕەگەزییەوە بە تەواوی ژنانی لە هەموو بوارەکاندا دەرکردووە، ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە تاڵیبان وەک "کۆیلەی زیندانیکراو" لە جیهانی هاوچەرخدا مامەڵە لەگەڵ ژناندا دەکات.

 

وتیشی: تاڵیبان زیاتر لە ٨٠ فەرمانی دژە مرۆیی دژ بە ژنان دەرکردووە، تێبینیکردنی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ژنانی ئەفغانی لەلایەن حکومەتەکانەوە کە دەڵێن پشتیوانی لە مافەکانی ژنان دەکەن مایەی شەرمەزارییەو مافەکانی ژنان پشتگوێ خراوە بەهۆی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی وڵاتانەوە.

 

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا دان بە جیاکاریی ڕەگەزی لە ئەفغانستان بنێن و فشارەکان بۆ سەر تاڵیبان زیاد بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە ئەفغانستان.