ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ بە گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ، لە شارەدێی حاجیاوا بە گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەنگین قادر ئیبراهیم، تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا سەر بە هەرێمی ڕاپەڕین، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات.

 

تا ئێستا هۆکار و چۆنیەتی گیان لەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، جگە لە سەرخۆشی لە بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ڕووداوەکە نەخستووەتەڕوو.

 

بە پێی زانیارییەکان هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.