کۆنگرەی گەورەی پارتی چەپی سەوز دەستیپێکرد و ناوی نوێی "هەدەپ" دەبێت

چوارەمین کۆنگرەی گه ورەی پارتی چەپی سەوز له ئەنقەرە بە بەشداری هەزاران کەس به دروشمی "بۆ ئازادی" دەستیپێکرد، ناوی نوێی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانە "هەدەپ"ە.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی چەپی سەوز چوارەم کۆنگرەی گەورەی ئاسایی لە هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک لە ئەنقەرە بە دروشمی "بۆ ئازادی" بەڕێوە دەبات، هەزاران کەس لە سەرانسەری کوردستان و تورکیا ئامادەی کۆنگرەکە بوون، هەزاران کەس لە دەرەوەی هۆڵەکە مانەوە چونکە هیچ شوێنێک لە هۆڵەکەدا نەماوە، هەزاران کەس لەبەردەم دەرگای هۆڵەکە ڕاوەستاون و لەبەردەم شاشە گەورەکان سەیری کۆنگرەکە دەکەن، هاوڵاتیان چەپڵە لێدەدەن و دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرز دەکەنەوە، بەهەمان جۆش و خرۆشەوە کۆنگرە لەناو هۆڵەکەدا دەستیپێکرد.

 

هۆڵی کۆنگرەکە بە ئاڵای پارتی چەپی سەوز و دروشم ڕازێندراوە، هەروەها پانکارت  بە دروشمی "چارەسەری دیموکراتی بۆ کێشەی کورد"، "هیچ ئاشتییەک بۆ گۆشەگیری ئێستا نییە"، "دەستووری دیموکراتیک" و "کەشوهەوا نا، گۆڕینی سیستمەکە" هەڵواسراوە، نزیکەی ٨٠٠ نوێنەر لە هەڵبژاردنەکانی نیوەڕۆدا دەنگ دەدەن، ئەندامانی ئەنجومەنی پارتەکە "PM" هاوسەرۆکانی پارتەکە هەڵدەبژێردرێن، ئەنجومەنەکە بە گشتی لە ١٢٥ کەس پێکدێت، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و لیژنەی ئاشتەوایی لە کۆنگرەکەدا دەستنیشان دەکرێن.

 

ڕۆژەڤی سەرەکی پرسی کورد و گۆشەگیری دەبێت

ڕۆژەڤی سەرەکی کۆنگرەکە چارەسەری دیموکراسی بۆ کێشەی کورد و گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی باڵای ئاسایشی جۆری ئیمراڵی F و دەستووری نوێ دەبێت.

 

هۆڵەکە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر پێیەکانییەتی

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ئەندامانی دیوان هەڵبژێردران، مەرال دانش بێشتاش، کە وەک سەرۆکی دیوانهەڵبژێردرا، وتی: لە موغلاوە بۆ ئامەد، لە ئامەدەوە هەتا ئەرزڕوم، بەخێربێن، هەمووتان لە ڕێیەکی زەحمەتەوە هاتوون بەخیربێن، دوژمنەکان دەیانەوێت تێکۆشانمان بۆ ئازادی لەناو ببەن، بەڵام کەس ناتوانێت ئەمە بەدەستبهێنێت، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێپێوانمان بۆ ئازادی بە بێ هەناسە جێبهێڵێت، تێکۆشانی خۆمان لە مێژوو وەردەگرین، ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەکەین تا دوایین دڵۆپی خوێنمان، سڵاو لە زیندانەکان، هەروەها لێرە سڵاو دەنێرم لە کشاناکەوە بۆ یوکسەکداغ، لە دەمیرتاشەوە هەتا تونجەل، سڵاو لە ئەدێرنە و کاندیرا، سەدان هەزار هاوڕێمان لە زیندانەکاندا تێدەکۆشن، تێکۆشانی هاوڕێکانمان لە زیندان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە.

 

کاتێک مەرال دانش بێشتاش وتی: "سڵاو بۆ ئیمڕاڵی دەنێرین" هەموو ئەوانەی لە هۆڵەکە ڕاوەستابوون هەستانە سەرپێ، بۆ ماوەی چەند خولەکێک دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە، هەروەها مەرال دانش بێشتاش کاردانەوەی خۆی بۆ گۆشەگیری دەربڕی، ئەمجارە خەڵکی هۆڵەکە بۆ شەرمەزار کردن دەستیان کرد بە هاوارکردن.

 

"ڕێبەر ئۆجالان ئازادی جەستەیی بەدەست دەهێنێت"

مەرال دانش بێشتاش لە بەردەوامیی قسەکانیدا  تیشکی خستە سەر گۆشەگیری و وتی : بەڕێز ئۆجالان ئێستا لە ژێر گۆشەگیریدایە، ئەو گۆشەگیرییە تێکدەشکێنن و ڕێبەری پەکەکە ئۆجالان ئازادی جەستەیی بەدەست دەهێنێت، باوەڕمان بە گەلەکەمان هەیە، باوەڕمان بە خەباتی گەلەکەمان هەیە، دەڵێین نەخێر بۆ گۆشەگیری، بەڵێ بۆ ئازادی، بەرگری لە یەکسانی و برایەتی گەلان دەکەین لە دژی سیاسەتە گڵاوەکان.

 

"سەرمان بۆ زوڵم دانەنەواندو داینانەوێنین"

مەرال دانش بێشتاش ڕایگەیاند لەگەڵ گەلی فەڵەستینن کە ئێستا لەژێر هێرشدان و وتی: هێرشەکان دژی کوردەکان بەردەوامن، داگیرکەران دەیانەوێت ڕەنگ و دەنگ و زمانمان لەناو ببەن، سڵاو لەو هاوڕێیانەمان دەکەین کە بەهۆی ئەم بارودۆخە سەختانەوە خەبات دەکەن، هەرگیز سەرمان بۆ زوڵم دانەنەواندووەو داینانەوێنین، ئەم کۆنگرەیە بۆ ئازادییە.

 

ناوی نوێی پارتەکە "هەدەپ" دەبێت

مورات چەپنی، کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن هەڵبژێردرا، وتی: جارێکی دیکە پێکەوەین بۆ ئازادی و دیموکراسی. سەرکەوتن بۆ هەموومان بێگومان سەرکەوتوو دەبین.

 

 دوای وتارەکەی هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکە، بە خولەکێک ڕێز لەو کەسانەگیرا کە لە خەباتی ئاشتی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستدا.

 

لە لایەکی ترەوە، بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی ئامادەکاری و ئاشتەوایی پارتی، ڕاگەیەندرا کە ناوی نوێی (پارتی چەپی سەوز) دەبێتە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "هەدەپ".

 

کۆنگرەکە بەردەوامە...