هەزارو ٩٠٠ کەس لە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین گیانیان لەدەستدا

لە دوایین ئاماری ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین ئاماژە بەوەکراوە هەزارو ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی بریندارەکانیش ٧ هەزار کەس تێپەڕی، دوو هەزاریان منداڵ بوون و هەزارو ٤٠٠یان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی لیوای حەماسی عیزەدین ئەلحەسەن ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بە ناوی "تۆفانی ئەقسا" دژی ئیسرائیل، شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەستیپێکرد و لە ڕۆژی هەشتەمدا بەردەوامە.

 

غەزە بە شەو بۆردومان کرا

سوپای ئیسرائیل بە کەشتی جەنگی و تانک و تۆپ لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کەرتی غەزە هێرش دەکات، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل بە درێژایی شەو بۆردومانی هەموو ناوچەکانی غەزەیان کرد، کامپی پەنابەرانی سیبالی لە باکووری کەرتی غەزە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و برینداربوون لە بۆردومانەکان لە بەشە ناوەندییەکانی کامپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوچە دانیشتووانەکان.

 

هەزارو ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزیری تەندروستی غەزە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەزارو ٩٠٠ کەس لەنێویاندا ٦١٤ منداڵ کوژراون لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کە لە ٧ی مانگ کە لە کەرتی غەزە ئەنجامدرا، غەزە داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە ژمارەی برینداران گەیشتە ٧ هەزار دوو هەزاریان منداڵن و هەزارو ٤٠٠ یان ژنن، لە هێرشەکەدا ١٥ کارمەندی تەندروستی کوژراون و ٢٧ کارمەندی دیکەش برینداربوون.

 

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی منداڵانی دورا چۆڵکراوە و نەخۆشەکان و ستافەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی نەسر، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سیستمی تەندروستی غەزە لە لێواری داڕماندایە و داوای کردنەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەتی کرد بۆ دەربازکردنی بریندارەکان لە غەزە و دابینکردنی سوتەمەنی و پێداویستی پزیشکی.

 

زۆر کەس لە کەناری ڕۆژئاوا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو کەسانەی دوێنێ لە کەناری ڕۆژئاوای ئیسرائیل گیانیان لەدەستدا ١٦ کەس بوون، لە زۆرێک لە شارەکانی کەناری ڕۆژئاوا فەڵەستینییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی غەزە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراون گەیشتە ٥١ کەس.

 

هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەنووسان

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی بی بی سی، ئەو دوو پەیامنێر بەزۆر لە تەل ئەڤیڤ دەستگیرکراون دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە ڕاگیراون و هێرشیان کراوەتەسەر، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتووە، موحەنەد توتونجی لە تیمی عەرەبی بی بی سی، حەیسام ئەبودیاب لە تەل ئەڤیڤ، هەرچەندە کارتی ڕۆژنامەوانییان نیشاندا، بەڵام دەستگیرکران.

 

"هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی جەنگ"

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کۆبوونەوەیەکی داخراو لەسەر غەزە بەیاننامەیەکی پێشکەش کرد، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەمەوێت بڵێم ئەم جەنگە، بەتایبەتی بڵاوبوونەوەی لە لوبنان، هەڕەشەیەکی گەورەیە، ڕۆژنامەنووسێک کوژرا و پێنج ڕۆژنامەنووسیش برینداربوون لە هێرشەکەی سەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل.

 

لە باشووری لوبنان لە شارۆچکەی ئەلما شەعبی سنووری ئیسرائیل لە هێرشێکدا کە ڕۆژنامەنووسانیان کردە ئامانج پێنج ئەندامی ڕاگەیاندن برینداربوون،  ئەلجەزیرە و ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی دەڵێن پەیامنێرەکانیان لە هێرشەکەدا بریندار بوون.