کۆنگرەی ستار جەخت دەکاتەوە هێرشەکانی تورکیا تاوانی جەنگ و جینۆسایدە

کۆنگرەی ستار جەختی لەوەکردەوە، ئەو پێشێلکارییانەی لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراون، بە ئامانجکردنی ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکان و سەرچاوەکانی وزە و ئاو و تەندروستی، بۆردومانکردنی کامپەکانی ئاوارەکان و چەندین شوێنی دیکە تاوانی جەنگە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی ستار ڕۆژی شەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، لە بەیاننامەیەکدا لە کەسایەتی هەڤرین خەڵەف و دایکە ئەقیدە هەموو ئەو شەهیدانەی بەبیرهێنایەوە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیادا لە ساڵی ٢٠١٩ دا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی گەرەنتی کرد بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ سنووردارکردنی هێرشەکانی تورکیا و داوای لە ڕێکخراوەکان و بزووتنەوەکانی ژنان کرد خەباتی دژ بە سیاسەتی جینۆساید دژی ژنان و خەڵکی ناوچەکە بەرز بکەنەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندە، ژنێکی پێشەنگ کە دەنگی خۆی بۆ ئاشتی بۆ هەموو سووریا و ئازادی هەموو ژنان بەرزکردەوە، هەروەها دایکە عەقید ژنێکی ئازاد و بوێر کە هەرگیز لە هەوڵەکانی بۆ یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی کەم نەکردووەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، داگیرکاری تورکیا هیچ هەوڵێکی نەهێشتەوە بۆ مانگرتنی ئیرادەی گەلی ناوچەکە و بەتایبەتی بۆ ژنان، هەموو ئامڕازە دڕندانەکانی بەکارهێنا، لەوانە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی، شەڕی لەناوبردن و هێرشی هەڕەمەکی، پێشێلکردنی هەموو نۆرمە نێودەوڵەتییەکان، یاسا و پەیماننامەکان لەبەردەم چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو ڕێکخراوانەی کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن.

 

"پیشێلکارییەکان تاوانی جەنگ و جینۆسایدن"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم پێشێلکارییانە دەبنە تاوانی جەنگ و جینۆساید دژ بە خەڵکی ناوچەکە، لەوانە ئاوارەبوونی زۆری دانیشتوان لە ناوچەکانی خۆیان لە سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین، هەروەها ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەی کە لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدات و داگیری دەکات، ئەمڕۆ، جگە لە تاوانەکانی، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان دەکات، ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکان، سەرچاوەکانی وزە، ئاو و تەندروستی، بۆردومانکردنی کامپەکانی ئاوارەکان و بەئامانجکردنی ژنان و منداڵان و پیشەنگەکان دەکاتە ئامانج.

 

ئاماژە بەوەکراوە کە تورکیا ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکاتە ئامانج بۆ زیندووکردنەوەی بەکرێگیراوانی داعش کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و هەموو جیهان دەکات، ئەم جەنگە بردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد بە تایبەتی و ئەوانەی کە ڕێگای نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژنان و برایەتی گەلانیان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستمی خۆبەڕێوەبردنەوە جێبەجێ کردووە.

 

پێشێلکارییەکان و تاوانەکانی دژ بە خەڵکی ناوچەکە شەرمەزار دەکەن و تێیدا هاتووە: ئەو تاوانە دڕندانە شەرمەزار دەکەین کە لە دژی سیاسەتمەدار هەڤرین خەڵەف ئەنجامدراوە، چونکە ئەنجامدەرانی تاوانەکە هێشتا بە بێ سزا ماونەتەوە، هەروەها ئەو هێرشە هەڕەمەکیە شەرمەزار دەکەین کە کاروانە مەدەنییەکەی بە ئامانج گرتووە کە بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی مەدەنی ڕۆیشتوون بۆ شاری سەرێکانی، لەو ماوەیەدا دایکە عەقیدە، دەیان هاوڵاتی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.

 

لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی گەرەنتیکار کراوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ سنووردارکردنی ئەو هێرشانە و سزادانی تورکیا بەهۆی تاوانەکانیەوە، هەروەها داوای لە هەموو ڕێکخراوەکان و بزووتنەوەی ژنان و خەڵک کرد کە خێرایی خەباتی دژ بە سیاسەتی جینۆساید دژی ژنان و خەڵکی ناوچەکە بەرز بکەنەوە، کۆنگرەی ستار وتوویەتی: بەڵێن دەدەین شوێن هەنگاوەکانی شەهیدەکانمان بکەوین هەتا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

 

هەڤرین خەڵەف، سیاسەتمەدار و سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا شەهید بوو، بە شێوەیەکی دڕندانە لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 لەلایەن بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیاوە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرایە ئامانج، لە ڕۆژی دووەمدا فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا کاروانێکی کردە ئامانج کە دەیان هاوڵاتی مەدەنی تێدابوو، دەچوون بۆ سەرێکانی بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان و ڕزگارکردنیان لە شارەکە، لە ئەنجامدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا دایکە عەقیدە هەبوو، نزیکەی ٧٠ هاوڵاتی مەدەنی، کە ژنیشیان تیدابوو، بریندار بوون، دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا و ٧ دیکە برینداربوون.