ڕەمزیە محەمەد: پلان و هێرشی قڕکردن بۆ سەر گەلی هەرێمەکە هەیە

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، سیستمی پیلانگێڕی و ئەو سیستمەی کە گۆشەگیری زیاتر دەکات، ئەو سیستمەی کە چاوەکانی لەو هێرشانە دادەخات هەمان شتە، بۆیە گەل هیوای بەو هێزانە نییە.

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ- لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە و چەکی قورس دژی ناوچەکە بەکاردەهێنێت، لەو هێرشانەدا ژێرخانی ناوچەکە، وێستگەکانی کارەبا و سووتەمەنی کراونەتە ئامانج، ٤٧ کەس لەنێویاندا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە ٥٩ کەسیش برینداربوون.

 

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دەربارەی ڕەوشی ئەم دواییەی ناوچەکە قسەی کرد و وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەمیشە بوونیان هەبووە، لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکەمان نەوەستاون، عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکردووە، کردەوە داگیرکارییەکانیان دژی خەڵک و سروشت و شوێنە مێژووییەکان بەردەوامەو ناسنامەی گەلی ناوچەکە وەک ئێزیدی و موسڵمانان و مەسیحییەکان کراونەتە ئامانج، ئەم هێرشانە لە ٥ی تشرینی یەکەم چڕتر بووەوە، چەندین ساڵە پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی لە ٩ی تشرینی یەکەم، پەیوەندی بە یەکتریەوە هەیە.

 

"دوایین هێرش بە ئامانجی قڕکردنی گەل دەستیپێکرد"

ڕەمزیە محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، بۆ تێکشکاندنی سیستمی گەلی یەکسان و ئاشتیخواز، دەوڵەتی تورکیا هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدات و وتی: گەل دەتوانن شۆڕش بکەن و سیستمی خۆیان لە دژی زۆر کردەوە بنیاد بنێن، کە هیچ کەسێک ناتوانێت دەستی خۆی بۆ ئەو سیستمە درێژ بکات و پێویستی بە هێزێکی وەک دەوڵەت هەبێت، گەل دەتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن، بۆ تێکدانی ئەو سیستمە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوامی پێدەدەرێت و قڕکردنی گەلان بەردەوام دەبێت، دوایین هێرش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدرا، لە ١٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا هێرشێکی لەو شێوەیە ئەنجامدرا کە ئاسایش و ژێرخانی ناوچەکەی کردە ئامانج، دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەرە، بۆیە ئەو جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدات بۆ قڕکردنی گەل، ئەمە یەکەم جار نییە و دواجاریش نییە.

 

"بە ئیرادەی گەل ژێرخانی ئابوری هەرێم بنیاد نراوە"

ڕەمزیە محەمەد تیشکی خستە سەر ژێرخانی هەرێمەکە کە بە دەست و ئەزموونی گەل بنیاد نراوە و وتی: دەوڵەتی دەسەڵاتدار پێویستی بە هێزێکی گەورە هەیە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت و وڵاتەکەی، بۆیە خەرجییەکی زۆری دەبێت "ژێرخانی ئابوری هەرێم بە خواستی خەڵک دروستکراوە"

 

ڕەمزیە محەمەد تیشکی خستە سەر ژێرخانی هەرێمەکە کە بە ئەزموونی خەڵک بنیات نراوە و وتی: دەوڵەتی دەسەڵاتدار پێویستی بە هێزێکی گەورە هەیە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت و وڵاتەکەی، بۆیە خەرجییەکی زۆر هەیە یان بۆ دامەزراندنی سیستم و هێزی خۆی تێچوو هیز پێویستە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئیرادەی گەلەکەمان، دەتوانین سیستمەکەمان بنیاد بنێین، لە ڕووی خزمەتگوزاری، ژێرخان، ئاسایش و پاراستن دامەزراوە. تا ئەو کاتەی سیستمی گەل دامەزرا، چۆنیەتی ڕێکخستنی گەل لە کۆمەڵەو ئەنجومەنەکان دامەزرا، لە نەبوونەوە بوونمان دروستکرد گەل زۆر کاریان کرد بۆ ئەوەی ئاویان هەبیت، هەروەها ڕێگای نێوان شارەکانیان دروستکردووە، خۆیان پێویستییەکانیان دابین کرد، بە ئەزموونی خۆیان ژێرخانێکی باشیان بنیادنا، لە لایەنی کارەباوە، دەوڵەتی سووریا چەندین ساڵە خزمەتی گەلی  ئێرە ناکات، بەتایبەتی گەلی کورد، سیستمی گەل توانی بەدەستی خۆی دایبمەزرێنێت، هێزی زۆر هەیە و چەندین ساڵە لەسەر پێی خۆیانن.

 

"ئەوەی بەدەستی گەل دامەزراوە خراپی دەکات"

ڕەمزیە محەمەد ئەوەشیخستەڕوو دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت شەپۆلێکی نوێی کۆچ بکاتەوە و وتی: لەبەر ئەو ژێرخانەی لەلایەن گەلەوە دروستکراوە کە ئەم ئەزموونە سەرکەوتووە و گەل خۆیان بەڕێوەبرد، دوژمن و دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان ئەمەیان پێ قبوڵ نەکرا، هێرش دەکەن بۆ ئەوەی ئەم ئەزموون و دەستکەوتانە خراپ بکەن، هێرشەکە، کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، بەزۆری شوێنەکانی خزمەتگوزاری کردووەتە ئامانج، لە هەمان کاتدا دەیەوێت ترس دروست بکات بەو هێرشانە کە خەڵک چیتر لەو دامەزراوانەدا کار ناکەن، هەروەها ئامانج دروستکردنی کۆچێکی نوێیە، دەوڵەتی تورکیا هەمیشە هێرش دەکات.

 

"وڵاتانی نێودەوڵەتی ئەو یاسایانە پێشێل دەکەن کە دەریانکردووە"

بێدەنگی هێزە نێودەڵەتییەکانی بەم شێوەیە هەڵسەنگاندو وتی: بۆ لێدوان و هەڵوێست گەلی ناوچەکە هیچ هیوایەکیان بەو هێزانە نییە، چەندین ساڵە شۆڕشێک هەیە و چەندین هێرشی وەک تیرۆریستانی داعش و دەوڵەتی تورکیا هەیە بەڵام هیچ کەسێکمان لە تەنیشتمان نەبینیووە، لە دژی تیرۆری داعش شەڕمان کرد، کە بەڵایەک بوو بۆ جیهان، بەڵام گەلی ناوچەکە توانیان چەتەکانی داعش لەناو ببەن، تا ئێستا چەندین چەتەی داعشمان هەیە کە دادگاییەکانیان ئەنجام نەدراوە. هەروەها، زۆرێک لە خێزانەکانی چەتەکان لە کامپەکاندان کە ئێمە چاودێرییان دەکەین، بۆ دروستبوونی دادگایەکی نێودەوڵەتی هەموو کەس چاوی خۆی گرتووە، لە  هێرشە ساڵانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکەمان و کردەوە داگیرکارییەکان ئەنجام دەدرێن، هێرش بۆ سەر ژنان و منداڵ و گەل ئەنجام دەدرێت، هێرشەکان هەمووی دژی ئێمەیە، بەڵام کەس کاردانەوەی نییەو هەڵوێست نیشان نادات، پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئاشتی و سەقامگیری و ئازادی دەکەن کە هەمووان واژۆیان کردووە، بۆ گەلی کوردو گەلی ناوچەکە بەگشتی، هەموو کەسێک بێدەنگە و چاوی خۆی دادەخات.

 

"چۆن بێدەنگی هەیە لە دژی گۆشەگیری، لە دژی هێرشەکانیش بێدەنگی هەیە"

ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند پڕۆژەی گەل دەستیپێکردووە، گەل خۆیان و سیستمەکەیان بەڕێوە دەبەن، وتی: ئەم پڕۆژەیە هی ڕێبەڕێکە کە داوای ئاشتی، مرۆڤایەتی و سەقامگیری دەکات و لە گۆشەگیرییەکی سەختدا دەژی و هێرشەکان بەردەوامن، ئەم بێدەنگییە، کە چەندین ساڵە بەردەوامە بۆ گۆشەگیری و هێرشەکانی دژ بە گەل، ئەو بێدەنگییەی بۆ گۆشەگیری هەیە لە دژی هێرشەکانیش بێدەنگییەکی جیهانی هەیە، ئەو سیستمەی کە پیلانگێڕییەکەی دەستپێکرد، ئەو سیستمەی کە گۆشەگیری خراپتر دەکات، ئەو سیستمەی کە سەیری ئەم هێرشانە دەکات دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەک سیستمە، گەل چیتر هیوای بەو هێزانە نییە، ئێستا بانگەوازی گەلەکەمان بۆ کەسی دیموکراتیک و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چیتر داوا لە دەوڵەت و دەسەڵات ناکەین.

 

"ئاسایش بە هەوڵدانی خۆی پاریزگاری لە گەل و ناوچەکە دەکات"

ڕەمزیە محەمەد هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر ناوەندە ئەمنییەکان کردو وتی:  لە ٥ی تشرینی یەکەمدا ئاسایش کرایە ئامانج و ٦ شەهید هەبوون، ئاسایشی ناوچەکە گەل و خۆی لە هەموو هێرشێک دەپارێزێت، بۆیە دەوڵەتی تورکیا ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت خەڵکەکە لە هێزی بەرگری خۆی ببڕێت و نایەوێت منداڵانی خەڵک بچن بۆ پاراستنی گەلەکەیان، ئەو کەسانەی کە خزمەتی ناوچەکەیان دەکەن هێزەکانی ئاسایشی ئێمەن ئاسایشی گەلی ناوچەکەن هێرش دەکرێتە سەریان.

 

"گەل بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستی خۆی تا ئەو کاتەی داگیرکەران خاکەکەمان جێدەهێڵن"

ڕەمزیە محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هێزی ژنان و ڕێکخراوەکە وەک ئەوەی بۆ ماوەی ١٢ ساڵە پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن، بەردەوام دەبن لەم هێز و خەباتە، بە بریندارکردنی ژنان و منداڵان ئەم تێکۆشانە کۆتایی نایەت، ئەمڕۆ هەموو ژنانی کورد و عەرەب و سریانی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و دروشمی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی گەل و بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان دەوت، بۆیە بەو هێرشانە ناتوانن هێزی ژنان لاواز بکەن و ناتوانن ئیرادەو بوونمان لەناو ببەن، ئاستی بەرخۆدانی ژنان بەرز دەبێتەوە و تێکۆشانیان بەهێزتر دەبێت و یەکێتی ژنان دادەمەزرێنرێت.