لەناو زیندان لە ناهید شیرپیشە درا

ناهید شیرپیشە بەبێ دەستێوەردانی ئەفسەران لەلایەن چەند زیندانییەکەوە لەناو زینداندا لێیدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

مونا بەختیاری، کچی ناهید شیرپیشە، لەبارەی لێدانی دایکی لەلایەن هەندێک لە زیندانییە "سەربەخۆ و بەکرێگیراوەکانەوە" پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و  وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی بۆ سەلامەتی ژیانی دایک و باوکی، ڕایگەیاند: ئەمجارە کە چوومە سەردانی دایکم، بۆم دەرکەوت کە تەنها دوای سێ هەفتە کە لە بەشی گشتی بووە، لەسەر داوای خۆی گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، سەرەڕای بارودۆخێکی دەروونی و جەستەیی خراپ و جەستەیەکی کێشراو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دایکی "لەلایەن زیندانییە سەربەخۆکان یان بەکرێگیراوەکانەوە لێیدراوە" و ئەفسەرانی زیندانەکەش "دەستوەردانیان نەکردووە"، دەشڵێت: "هەمیشە کامێراکان لەم حاڵەتانەدا دەشکێن".

 

ناهید شیرپیشە، دایکی پویا بەختیاری، یەکێکە لە قوربانیانی ئابان ٩٨، کە چەندین جار بە بیانووی داوای خوێنی کوڕەکەی و لە کاتی دەستبەسەرکردنی کەسوکاری ئەو کەسانەی کە کوژراون، گوشاری لەسەر کراوە و دەستبەسەر کراوە، ناهید لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کەرەجەوە، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.