لە لوبنان ژنێک لە کاتی دووگیانیدا هاوسەرەکەی دەیسوتێنێت

ژنێکی گەنجی لوبنانی، پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئەلسەلام لە تەرابلوس لە باکوری ئەو وڵاتە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانی گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئاگری تێبەرداوە

ناوەندی هەواڵ

 ژنێکی گەنج لوبنانی بە ناوی حەنا خدر، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، لە نەخۆشخانەی ئەلسەلام لە تەرابلوس لە باکوری ئەو وڵاتە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانی توندی گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئاگری تێپەرداوە، ئەوەش دوای دروستبوونی ناکۆکی لەسەر لەباربردنی کۆرپەلەکەی بەهۆی بارودۆخی سەختی دارایی.

 

هەفتەی رابردوو هاوسەری حەنا بەبەکارهێنانی دەبەیەکی غاز لە نزیکیەوە ئاگری تێپەردا، دوای ئەوەی کە ئازاری دەروونی و جەستەی داوە و ئەویش بە دۆخێکی ناجێگیرەوە گەیشتە نەخۆشخانە.

 

شایەتحاڵێکی چاودێر کە هاوڕێی قوربانییەکەیە، بە سکای نیوز عەرەبی ڕاگەیاندووە حەنا پێشبینی نەدەکرد بەهۆی ناکۆکی هاوسەرگیرییەوە ڕووبەڕووی مردن ببێتەوە بە سووتاندن، بەو پێیەی ئامادەکاری دەکرد بۆ لەدایکبوونی سێیەم منداڵی دوای ٤ مانگی دیکە، پاش مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بە هۆی سووتانی توندی جەستەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

 

بنەماڵەی کوژراوەکە خەڵکی ناوچەی وادی خالدن کە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا لە دووری باکووری لوبنان و لە گەڕەکێکی تەرابلوس دەژین و هاوسەرەکەی کاری لە پاککردنەوە و پاراستنی گۆڕستانەکان دەکات.

 

چالاکوانان لە پۆستەکانی سۆشیال میدیادا بڵاویانکردوەتەوە و ئیدانەی ڕووداوەکەیان کردووە، هەروەها توڕەیی خۆیان لە  ترسناکیی تاوانەکە دەربڕی، هەواڵی مردنی حەنا جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو بیانووانە کردەوە کە تاوانبار بەزۆری پەنای بۆ دەبات بۆ ئەوەی لە بەرپرسیارێتی تاوانەکەی ڕزگاری بێت و پڕوپاگەندەی شێتی و نەخۆشی دەکات و شرۆڤەکاران داوای لە سێدارەدانی تاوانبارەکە دەکەن وەک سزایەک بۆ تاوانەکەی کە کردەوەیەکی قێزەونە.

 

سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی ئەلسەلام لە باکووری لوبنان بە سکای نیوزعەرەبییان راگەیاندووە، ئەو سووتانانە ٪١٠٠  جەستەی حەنای گرتۆتەوە.

 

ڕیما هەمزە، کارمەندی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی "بەسە" بۆ سکای نیوز عەرەبی ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ دایکی قوربانییەکە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زانیویەتی کە هانا ٨ ساڵە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی  کچێکی ٣ و کوڕێکی تەمەن ٢ ساڵانە و لە باکووری تەرابلوس دەژی لە تەنیشت ماڵی خێزانی هاوسەرەکەی.

 

حەنا لەگەڵ دایکی گەورە نەبووە كە ئەویش لە باوكی جیابووەتەوە، بەو پێیەی لە مانگی ئازاری رابردووەوە قسەی لەگەڵ نەكردووە، بەڵام لە نەخۆشخانە سەردانی كردووە، ئەو ژنە لە زاری دایكییەوە بڵاویكردۆتەوە كە بەردەوام لەلایەن هاوسەرەكەیەوە توندوتیژی دەكرێتە سەر، هاوژینەكەی تۆمەتبار دەكات بەوەی چەندین جار فڕێیداوەتە دەرەوەی ماڵ و لێیداوە.

 

لوبنان شاهیدی زیاتری داڕمانی دامەزراوەیی و ئاسایش و دادوەرییە، ڕۆژانە شاهیدی قوربانیی نوێ دەبن، کەواتە چۆن ژنان دەتوانن لە غیابی سزای توند و رێگریکەر و کەمبوونەوەی جێبەجێکردنی یاسادا بژین، بەو پێیەی پاراستن دوای ئەوە بێ کاریگەر بووە، داڕمانەکە لە وڵاتەکەدا تا ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خێزانیش درێژ بووەتەوە.

 

باس لەوەش کراوە کە هانا دووگیانیەکەی پێنج مانگ بووە و لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییانەی تووشی بووە لەباریچووە و پێش مردنی باری تەندروستی زۆر قورس بووە.

هەفتەی رابردوو پارێزگاری باكووری لوبنان شاهیدی حاڵەتی توندوتیژی خێزانی بووە، كە تیایدا چەند ژنێك گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكان.